لە هێرێکی سوپای ئیسرائیل لە غەززە لانیکەم ١٨ کەس کوژراون

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی غەززە لە هێرشێکی ئیسرائیلدا بۆسەر غەززە لانیکەم ١٨ هاوڵاتی فەلەستینی کوژراون.

ڕاگەیاندرا لە ئجامی هێرشی سوپای ئیسرائیلدا لانیکەم ١٨ کەس لە کاتی چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری خۆراکی، لە خاڵێک لە نزیک دەروازەی نەتزارم لە ناوەندی غەززە کوژراون.

بە پێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی تەندروستی غەززە، سوپای ئیسرائیل ئەوکەسانەی لە پێش ناوەندی دابەشکردن لە ژێرچاودێری دامەزراوەیەکی نێونەتەوەییدا کۆبوونەوە، گولـلەباران کردووە و لە ئەنجامدا ١٨کەس کوژران.

بە پێی گەواهیدەرەکان کە لە کاتی ڕووداوەکەدا ئامادەبوون، ئاماژەیان بەوەدا سەدان مەدەنی بە ئامانجی وەرگرتنی هاوکاری لە بەرەبەیانییەوە کۆبوونەوە. هەروەها ئیسرائیل ئەو مەدەنیانەی کە چاوەڕوانی وەرگرتنی هاوکاری بوون، گولـلەبارانکرد.

ناوەندی ڕاگەیاندنی فەلەستین لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاند: "تیمەکانی نەخۆشخانەی ئەلقودس لە بەرەبەیانەوە ١٢ شەهید و ١٢٤ برینداریان وەرگرتووە."

سوپای ئیسرائیل لە دوای تێکچوونی قۆناغی یەکەمی ڕێککەوتنی ئاگربەستەکەوە، گەمارۆی توندی بەسەر غەززەدا سەپاندووە. لە ئەنجامدا دۆخێکی مرۆیی مەترسیدار لە ئارادایە، کە خۆراک و دەرمان زۆر کەمبوونەتەوە.