لە هێرشێکی ئاسمانی بۆ سەر داعش ١٢ چەتە کوژران

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی بۆسەر پێگەیەکی چەتەکانی داعش لە پارێزگای نەینەوا، ١٢ چەتەی داعش کوژران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق ڕایگەیاند: " ئەمرۆ سێ-شەممە ٩ی مارس، لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێوەدەوڵەتی بۆ سەر پێگەیەکی تیرۆرستانی داعش لە چیای (عەدایە) لە چوارچیوەی ئۆپراسێۆنەکانی نەینەوا."

هەروەها لە درێژەی بەیننامەکەی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراقدا هاتووە: " بە فەرمان و هەماهەنگی فەرماندەی ئۆپراسێۆنە هاوبەشەکان، فرۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێرشیکی ئاسمانیان ئەنجامدا لە چیای عەدایە، لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا پێگەیەکی داعش کرایە ئامانج و ١٠ تیرۆرستی ئەو گروپە کوژران."

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتبوو: " لەهەمان کاتدا هێزێکی لیوای ٧٥ و لیوای پیادەی ٩٢ دەستیان بە پشکنینی ئەو ناوچانە کرد کە رووبەربوونەوە لەگەل دوو ئەندامی خۆکوژی داعش کە پشتێنی خۆکوژیان بەستیبوو و لە ئەنجامدا ئەو دوو خۆکوژە بەدەستی هێزە عێراقییەکان کوژران."

ک-ش