ڕووداوەکە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە ڕۆژئاوای رەفحا ڕوویداوە. هەروەها ئاماژەش بەوەکراوە کاتێک خەڵکەکە بەرەو ناوەندی هاوکاری ئەمریکی دەڕۆشتن، لە لایەن ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی ئیسرائیلەوە گولـلەباران کراون و کۆمەڵکووژی لێ کەوتووەتەوە.
وتەبێژی پاراستنی مەدەنییەکانی غەززە مەحمود باسڵ بۆ ئاژانسی فرانس پرێس (AFP) قسەی کرد و ئاماژەی بەوەدا بەهۆی گولـلەبارانەوەکەوە لانیکەم ٢٢ کەس کوژراون و زیاتر لە ١٢٠ کەسیش بریندار بوون و ژمارەیەکی زۆر لەوانە منداڵن.
کەرتی غەززە زیاتر لە دوو مانگە گەمارۆ دراوە، هەفتەی ڕابردوو لە هەندێک ناوچە گەمارۆکە لاواز کرا. لەگەڵ ئەمەشدا لە لایەنی خۆراک، دەرمان و پێداویستییە سەرەتاییەکانەوە کێشەی زۆر گەورەی هەیە و قەیرانێکی مرۆی سەخت دەگوزەرێت
ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی چڕکردووەتەوە بە ئامانجی لەناوبردنی حەماس و ڕزگارکردنی ئەو بارمتانەی کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ ڕفێندراون.