لە مانگی ئایاردا لانیکەم ١٥٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (ئیهر) ڕاپۆرتی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تەنها لە مانگی ئایاردا لانیکەم ١٥٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران (ئیهر) ڕاپۆرتی مانگی ئایاری بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند تەنها لە مانگی ئایاردا لانیکەم ١٥٢ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەک لەو ١٥٢ کەسە لە سێدارەدراوە ٥ ئەفغانین، ١٩ بڵوچی، ٩ کوردە و ٢ عەرەبە. لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشیاری ئەوە دراوە لە بەرانبەر چالاکییەکان کە دژی سیستەمی ئەو وڵاتە ئەنجام دەدرێن، ڕێژەی لە سێدارەدان زیاتر دەبن بە شێوەیەک بووە بە مەترسییەکی جددی.
هەر لە ڕاپۆرتەکەدا ئەوەش دەستنیشان کراوە لە پێنج مانگی سەرەتای ساڵی ٢٠٢٥دا لانیکەم ٥١١ کەس لە سێدارە دراون. ئاماژەش بەوەکراوە لەو ڕێژەیە تەنها ٢٨ لەسێدارەدان لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ڕاگەیاندراوە. ئەوەش خراوەتەڕوو ڕێژەی لە سێدارەدان ٩٦٪ زیادی کردووە بەراورد بە پێنج مانگی ساڵی ڕابردوو.
لە ڕاپۆرتەکەدا دەبارەی کەسانی لەسێدارەدراو ئەم زانیاریانە بڵاوکراوەتەوە؛
بە تەنها ٢٨ لەسێدارەدان لەلایەن سەرچاوە فەرمییەکانەوە ئاشکرا کراوە.
٧٤ کەس بە تاوانی کوشتن سزای تۆڵەکردنەوەیان بەسەردا سەپێندراوە.
٦٨ کەس بە تاوانی مادەی هۆشبەر لە سێدارە دراون.
٤ کەس بە هۆکاری تاوانی ئەمنی لە سێدارە دراون؛ کە یەکێک لەوانە بە تاوانی سیخوڕی بۆ ئیسرائیلە و ٣ی دیکەیان بە تاوانی دزینی چەکە.
٦ کەس بە تاوانی دەستدرێژی لە سێدارە دراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە جێبەجێکردنی یەک لە سێدارەکان لە گۆڕەپانی گشتییدا ئەنجام دراوە.