لە یەمەن ئاگربەستی كاتی راگەیەندرا و سعودییە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی راوەستاند

هاوپەیمانی عەرەبی بەسەرۆكایەتیی سعودییە كە لەگەڵ حۆسییەكان لەیەمەندا لەشەڕدایە، رۆژی سێشەممە رایگەیاند، دوابەدوای پێشنیازی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ئاگربەست لەمانگی رەمەزاندا، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەكانی خۆی لە رۆژی چوارشەممەوە رادەوەستێنێت.

بەمشێوەیە بە قەبوڵكردنی سعودییە، ئاگربەست لەیەمەن دەكەوێتە بواری جێبەجێ كردنەوەوە.

هاوپەیمانیی عەرەبی بە سەرۆكایەتیی سعودییە دوابەدوای دانۆستانەكانی رۆژی سێشەممە لە ریازی پایتەختی سعودییە رایگەیاند،  ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی خۆی رادەوەستێنێت. ئەم هاوپەیمانییە هیوای خواست ئەم دەستپێشخەرییەی ئێستا ببێتە هاندەرێك بۆ كۆتاییهێنان بەشەڕ و ململانێیەكان.

پێشتر نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لەهەر دوولای شەڕەكە كردبوو لە مانگی رەمەزاندا بەشێوەیەكی كاتی ئاگربەست رابگەیەنن.

ژ.ت