لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سوپای پاسداران کوژران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل چەند هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر بارەگا ئەتۆمی و سەربازییەکانی ئێران ئەنجامدا، لە ئەنجامی هێرشەکاندا ژمارەیەک فەرماندەی باڵای سەربازی کوژراون.

هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئێران

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئیسرائیل بە پێنج قۆناغ ئامانجە جۆراوجۆرەکانی ئێرانی بۆردومان کرد. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە لایەن پێگە هەواڵییە نزیکەکانی سوپای پاسدارانەوە بڵاوکراونەتەوە، فەرماندە باڵاکانی ئێران لەوانە؛ حسین سەلامی فەرماندەی گشتیی سوپای پاسداران، محمد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتیی هێزە چەکدارەکان، غلامعلی رەشید فەرماندەی بارەگای ناوەندیی (خاتم ئەنبیا) و کوڕەکەی، محمد مهدی تەهران چی و فەریدوون عباسی زانایانی ئەتۆمی ئێران کوژران.

لە هێرشە بەرفراونەکانی ئیسرائیلدا پێگەی ئەتۆمی نەتەنز و پێگە بەرگرییەکانی ئێرانیش بە ئامانج گیراون.

لە چوارچێوەی کاردانەوەکانی بەرپرسانی باڵای ئێران؛ عەلی خامنەیی ڕابەری ئایینی ئێران و بەشێک لە فەرماندەکانی ئێران پەیامێکیان بڵاوکردەوە و بەڵێنی وەڵامدانەوەی هێرشەکانی ئیسرائیلیان دا.

دوابەدوای ڕووداوەکە، ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل ڕایگەیاند، بە ئامانجی زیانگەیاندن بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران و وەڵام بۆ کردەوە شەڕانگێزییەکان ئەو 'هێرشە دەستپێشخەرییە'یان ئەنجام داوە.

ئەو ناوچە و شارانەی کە لە هێرشەکانی ئیسرائیل کراونەتە ئامانج              

ئەو هێرشانەی کە ئیسرائیل تا ئێستا بۆ سەر شوێنە جیاوازەکانی ئێران ئەنجامی داوە:

لە تاران:

قەیتاریە

نیاواران

ڕۆژئاوای تاران و چیتگار

ڕۆژهەڵاتی تاران

مێهراباد

چەند هێرشێک بۆ سەر شارۆچکەی دەرووبەری تاران

شارۆچکەی شەهید چەمران

تاوەرێک لە کامرانیە

نەرمک

سەعادەت ئاباد

ئەندەرزگو

کۆمەڵگە-کەمپی ئۆرکیدە لە ستارخان

شارۆچکەی شەهید دەقایقی لە تاران

فەرەحزادی

بارەگای هێزە چەکدارەکان

ئەزگۆڵ

شوێنی نیشتەجێبوونی عەلی شەمخانی

شەهرارا

کۆمەڵگەی مامۆستایانی گۆڕەپانی کیتابی سەعادەت ئاباد

گەرمدەرە

مەرزداران

شار و شوێنە هەستیارەکانی تر:

چەند هێرشێک بۆ سەر پێگەی ئەتۆمی نەتەنز

دامەزراوەکانی پارچین

چەند بنکەیەکی سەربازیی لە تاران

ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز

دامەزراوەیەک لە نزیک ڕیاکتۆری ئەتۆمی نەتەنز

خەنداب

ڕیاکتۆری (اب سنگین اراک)

بروجرد

خورم ئاباد

هەمەدان

پارچین

قەسری شیرین

تەورێز

پیرانشار

کرماشان

ئیلام

ئاراک