لە ئۆپڕاسێۆنەکەی دیالە نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیران
لە سێ-یەم رۆژی ئۆراسیؤنی دژە تیرۆر و هەوڵگری عێراق بۆ سەپاندنی یاسا لە پارێزگای دیالە، نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکران.
لە سێ-یەم رۆژی ئۆراسیؤنی دژە تیرۆر و هەوڵگری عێراق بۆ سەپاندنی یاسا لە پارێزگای دیالە، نزیکەی ٢٠٠ کەس دەستگیرکران.
دوای ئەوەی دۆخی ئەمنی پارێزگای دیالە هەر رۆژەوە و بەرەوە خراپتر دەچوو، کە لەماوەی ڕابردوودا چەندین کۆمەڵکوژی تیدا ڕوویداوبوو وە چەتەکانی داعش و گروپە تیرۆرستیەکانی دیکەی ئەو پارێزگایە ئەو هێرش و کۆمەڵکوژیانەیان لە ئەستۆ دەگرت، هەروەها لە شەوی ٦ی ئاداری رابردوو، لە هێرشێكی چەكداریی و تەقاندنەوەی بۆمبدا، هەشت كەسی یەك خێزان لە سنوری قەزای شارەبانی سەر بە پارێزگای دیالە كوژران لە نێویاندا سیانیان ئافرەت بوون.
دوای ئەو کۆمەڵکوژیە سەرۆک وەزیرانی عێراق فەرمانی کرد بە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکە کە ئاسایشی پارێزگاکە بپارێزن بەڵام هەر دوای ئەو بڕیارە وەکو وەڵامێک بۆ بڕیارەکەی سەرۆک وەزیرانی عێراق گروپە تیرۆرستیەکانی پارێزگاکە بەناوبانگترین پزیشکی ئەو پارێزگایەیان تیرۆر کرد سکە بووە هۆی ئەوەی پزیشکان لەسەرتاسەری عێراق مانگرتن ڕابگەینن و داوای پاراستی ژیانیان بکەن.
دوای ئەم ڕووداوانەش ٣ رۆژ لەمەبەوبەر رۆژی هەینی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی هێزێکی زۆری لە هێزی تایبەت عێراق و هێزەکانی دژە تیرۆری عێراق بە پشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق و دەزگای هەواڵگری گەیشتنە پارێزگای دیالە و مەلەفی ئەمنی پاریزگاکەیان گرتە ئەستۆ و دەستیان بە سەپاندنی یاسا کرد و چەندین کەسایەتی تیرۆرستی ناسراوەی پارێزگاکەیان دەستگیرکرد کە هێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکە نایاتوانی دەستگیریان بکەن.
جێگای باسە تەنیا لە سێ رۆژی رابردودا ١٩٦ تۆمەتبار بە ماددەی یاسایی جۆراوجۆر لە پارێزگای دیالە دەستگیركراون، ئەوەش لە ئۆپەراسیۆنەکەی هێزی تایبەت و هێزی دژە تیرۆر.
هـ . ب