لەدژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار خەڵکی عێراق رژانە سەر شەقام
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێگەی لەبەردەم خۆپیشاندانی جەماوەری کردەوە. لە بەغدای پایتەخت و دیوانیە خەڵک رژانە شەقام و داوای دابەزینی بەهای دۆلاریان کرد.
بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی رێگەی لەبەردەم خۆپیشاندانی جەماوەری کردەوە. لە بەغدای پایتەخت و دیوانیە خەڵک رژانە شەقام و داوای دابەزینی بەهای دۆلاریان کرد.
لەماوەی رابردوودا رۆژ لە دوای رۆژ بەهای دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەرزبووەتەوە. لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەدەیان کەس لەبەردەم بانکی ناوەندی عێراق لە بەغدا کۆبوونەوە و دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.
خۆپیشاندەران داوایان لە حکومەتی عێراق کرد کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێنێت و کێشەکان چارەسەر بکات.
دیوانیە
کرێکاران و کاسبکاران لە پارێزگای دیوانیەش لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار دوکانەکانیان داخست و مانیان گرت.
بەپێیمیدیاکانی عێراق دوکانداران و کاسبکارانی پارێزگای دیوانیە لە دژی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و مانیانگرت و دووکانەکانیان نەکردەوە.
لە خۆپیشاندانەکەدا داوا لە حکومەت کرا کە بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزێنێت.
هـ . ب