له نه‌جه‌ف كۆمه‌ڵكوژی شه‌رمه‌زار كرا
هاوڵاتیانی عێراق له دژی كۆمهڵهكوژی رژانه شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییان شه‌رمه‌زار كرد.
هاوڵاتیانی عێراق له دژی كۆمهڵهكوژی رژانه شه‌قامه‌كان و كۆمه‌ڵكوژییان شه‌رمه‌زار كرد.
هاوڵاتیانی عێراق له دژی كۆمه‌ڵكوژی ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر له باشوری كوردستان رژانه شه‌قامه‌كان. له نه‌جه‌ف جه‌ماوه‌ر له‌به‌رده‌م نوسینگه‌ی پێدانی ڤیزای توركیا كۆبوونه‌وه و كۆمه‌ڵكوژی زاخۆیان شه‌رمه‌زار كرد.
جه‌ماوه‌ری گه‌ل ناوه‌ندی پێدانی ڤیزای توركیایان داخست و ئاڵای توركیایان هێنایه خواره‌وه. له‌سه‌ر بانگه‌وازی چالاكوانانی عێراق ده‌وترێت، ئه‌مشه‌و له به‌سره و به‌غدای پایته‌خت خۆپیشاندان ئه‌نجام ده‌درێت. چالاكوانان داوای ده‌ركردنی باڵیۆزی تورك له عێراق ده‌كه‌ن.
هـ . ب