له ئێران هێرش به چه‌قۆ: ١٠ كه‌س كوژران
له پارێزگای كرمان له باشوری ئێران كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی ئه‌نجامدا. له‌و هێرشه‌دا ١٠ كه‌س كوژران.
له پارێزگای كرمان له باشوری ئێران كه‌سێك به چه‌قۆ هێرشی ئه‌نجامدا. له‌و هێرشه‌دا ١٠ كه‌س كوژران.
به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێران، جێگری قایمقامی شاری ره‌فسنجان حسێن ره‌زایی باسی له‌وه‌كردووه كه رووداوه‌كه رۆژی یه‌كشه‌ممه روویداوه و وتی، "كه‌سێكی ئه‌فغانی به هۆی ناكۆكیه‌وه ١٠ كه‌سی كوشتووه".
ره‌زایی باسی لهوهشكررد كه ئه‌وانه‌ی كوژراون ٦ كه‌سیان ئه‌فغانی بوون و چواریشیان ئێرانی بوون و ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه كه‌سێكی تریش برینداربووه.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، گومانلێكراوه‌كه له كاتێكدا هه‌وڵی ده‌دا له قه‌زاكه بچێته ده‌ره‌وه ده‌ستگیركراوه. كه‌ناڵی فه‌رمی حكومه‌ت بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد ئه‌و گومانلێكراوه كه ناسنامه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، "نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه" و "گیرۆده‌ی مادده هۆشبه‌ره‌كانه".
هـ . ب