نەتەوە یەكگرتووەكان كۆشتنی منداڵانی لەنارەزایەتیەكانی ئێراندا شەرمەزار كرد

چالاكوانانی مافی مرۆڤ ژمارەی ئەو منداڵانەی لە ناڕەزایەتیەكانی ئەمساڵدا لەئێران كۆژراون بە ٣٢ كەس مەزندە دەكەن.

ئەندامانی"كۆمیتەی مافی منداڵان"ی نەتەوە یەكگرتووەكان بەدەركردنی راگەیەندراوێك، داوایان لەبەرپرسانی رژێمی ئێرانیانكرد، تا كۆتایی بە توندوتیژیەكان لەبەرامبەر بەمنداڵان بهێنن و مافە بنەڕەتیەكان بەتایبەتی مافی بەرێوەچوونی خۆپیشاندانی ئاشتیانە بەفەرمی بناسێنن.

لەراگەیەندراوەكەدا بەئاماژەدان بە كۆشتنی منداڵان بەفیشەكی جەنگی و كردەوەی كۆشتن لەرێگەی بەكارهێنانی توندوتیژی، و بنەماڵەی ئەو كەسانەیان ناچار بەدانپێانانی زۆرەملێ كراوەن بەوە كە منداڵەكانیان خۆكۆژیان كردۆە.

هاوكات هەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بە هێرشی هێزە ئەمنیەكانی رژێم بۆ نێو خوێندنگاكان و دەستگیری و دەستبەسەركردنی خۆێندكاران كراوە.

كۆمیتەكە هاوكات داوا لێكۆڵینەوەیەكی تێروتەسل و سەربەخۆ و بێلایەنانە سەبارەت بە هەرچەشنە توندوتیژیەك لەبەرامبەر بەمافی منداڵان لەچوارچێوەی ناڕەزایەتیەكانی ئەمدوایەی ئێران پێكبێت.

بەگوێرەی ئەو زانیاریانە، ٢٣ منداڵ لە راپەڕینە جەماوەری و سەرانسەریەكەی گەلانی ئێراندا لەلایەن هێزە ئەمنیە سەركۆتكەرەكانی رژێمی ئێرانەوە كۆژراون.

ف.ق