به پێی زانیارییه‌كانی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی جیهانی سه‌نعه‌ت (جیهانی پیشه‌سازی)ی ئێران له ساڵی ١٩٧٩ له ئێران نزیكه‌ی ٢٠% له ژێرر هێڵی هه‌ژارییه‌وه بوون، له ساڵی ١٩٨٨ ئه‌و ژماره‌یه گه‌یشته له‌سه‌دا ٤٠، له ساڵ ٢٠٢١دا بووه نزیكه‌ی ٥٢%. هه‌ر به‌گوێره‌ی هه‌مان راپۆرت ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن له ساڵی ٢٠٢٢ دا گه‌یشتووه‌ته نزیكه‌ی له‌سه‌دا ٦٠.
هاوكات به وته‌ی سه‌رۆكی په‌یمانگای توێژینه‌وه‌ی ئایینی و ئابوری فه‌رشاد موئمینی، له ٣ ساڵی رابردودا ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر هێڵی هه‌ژارییه‌وه‌ن زۆر زیادی كردووه و تادێت قه‌یرانی ئابوری قوڵتر ده‌بێته‌وه.
گه‌لی ئێران به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانه ئابوری و گرانی خۆراكه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن و ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندان ده‌كه‌ن.
هـ . ب