قەسەدە: هەشت چەتە کوژراون و دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش خراونەتەخوارەوە
قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرخۆدانەکانیان دژ بە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەشت چەتەیان کوشتووە لە ناویندا بەرپرسێکی باڵای چەتەکانی تێدایە و ١٣ی دیکەش بریندار بوون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە بەرخۆدانەکانیان دژ بە چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر هەشت چەتەیان کوشتووە لە ناویندا بەرپرسێکی باڵای چەتەکانی تێدایە و ١٣ی دیکەش بریندار بوون.
هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە سەبارەت بە بەرپەچدانەوەی هێرشی چەتەکانی سوپای تورکی داگیرکەر ڕاگەیاندراوێکی بڵاکردەوە و ئاماژە بەوەکراوە هێزەکانیان بە چەکی قورس گورزیان لە پێگەیەکی کۆبوونەوەی چەتەکان داوە.
لە ڕاگەیاندراوكەدا هاتووە، هێزەكانمان بەچەكی قورس خاڵێكی كۆبوونەوەی چەتەكانی دەوڵەتی داگیركەری توركی لە پردی قەرەقۆزاق كردە ئامانج، بە هۆیەوە هەشت چەتەی فەوجی "جوند حەمەرین" كوژران، كە یەكێكیان بەرپرسی باڵا بووە، هەروەها ١٣ چەتەی دیكە بریندار بوون.
هاوكات یەكینەكانی شەهید هارون دوو ئۆپەراسیۆنی سەركەوتوویان لە دژی چەتەكان لە گردی خودی و نەورۆز ئەنجامدا، بەهۆیەوە ئۆتۆمبێلێكی چەتەكان لەناوبرا بەڵام ژمارەی كوژراو و بریندارەكان دیار نییە.
خستنەخوارەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
هاوكات هێزەكانمان توانییان دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی دەوڵەتی داگیركەری تورك بخەنەخوارەوە، ئەمە لەكاتێكدایە فڕۆكە جەنگییەكانی دەوڵەتی تورك بەردەوام دەوربەری بەنداوی تشرین بۆردوومان دەكەن، هەروەها تۆپخانەكانیشیان بەردەوامن لە بۆردوومان.
ئاماژە بەوەشكرا، فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك چەند هێرشێكیان بۆ سەر گوندی غاسق، مەلحە، ئەبو قەلقال و شەبانیە دەستپێكرد، بەڵام هەموو هێرشەكان هیچ ئەنجامێكی نەبوو، دواتر چەند ناوچەیەكی دیكەیان بۆردوومان كرد زیانیان نەبوو.
ئەوەش خراوەتەڕوو، لە گوندی خەربەت زەمانی نزیكی بەنداوی تشرینیش فڕۆكەكانی دەوڵەتی داگیركەری تورك چەند هێرشێكیان ئەنجامدا، هیچ زیانێكی نەبوو، بەڵام فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی تورك هاوڵاتییانی مەدەنییان لە بەنداوی تشرین كردە ئامانج، بەهۆیەوە ١٠ هاوڵاتییانی مەدەنی بریندار بوون.