رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی داوا دەکات کۆتایی بە کوشتار و سەرکوتکردنی راپەرینی گەل لە ئێران بهێنرێت
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی ئێرانی كە تاوانیان ئەنجامداوە و داوای کرد پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیردرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی خوازیاری لێپرسینەوەیە لە بەرپرسانی ئێرانی كە تاوانیان ئەنجامداوە و داوای کرد پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیردرێت.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە نوێترین كاردانەوەیدا لەبەرامبەر توندوتیژی خوێناوی هێزە ئەمنیەكان و هێزە سەركۆتكەرەكانی رژێمی ئیسلامی ئێران دژی ناڕەزایەتیەكان لە ئێران، داوای لەكۆمەڵگەی جیهانی كرد بۆ راوەستاندنی ئەم دڕندەییە و رێگری كردن لە بەردەوامی كۆشتبڕی ناڕەزایەتیەكان لە ئێراندا، هاودەنگ و پشتیوانی سەرهەڵدانی جیهانی ئێرانیان بن.
لە نامەیەكدا كە رێكخراوەکە بۆ هاودەنگی و پشتیوانی گەل لە سەرتاسەری جیهان بڵاویكردۆتەوە، هاتووە؛ هێزە ئەمنیەكانی رژێمی ئێسلامی بە بەبەكارهێنانی تەقەی راستەوخۆ رووبەرووی ناڕەزایەتیەكان دەبنەوە.
لێبوردنی نێودەوڵەتی هاوكات ئاماژەی بە كۆشتنی ٦٦ نوێژ خوێنی بەلووچ لەمزگەوتێكی باوەڕمەندانی سووننە كردوە و لەهەمانكاتدا ئاماژە بە دەیان تاوانی دیکە و بە تایبەتی ئاماژەی بە كۆشتنی ٢٧ منداڵ كردوە و ئەو كردەوانەی وەكو"خوێنڕشتن"پێناسە كردوە.
ئەم رێكخراوەی مافی مرۆڤ هاوكات لەداواكاریەكەیدا دەڵێت؛ لەم كاتەدا، قەیرانی پارێزبەندنی لەتاوان لەئێراندا بوونی هەیە و رێگەی بەبەرپرسانی ئێران ئەو جەسارەت و ئازایەتیەی داوە تا بەبێ هیچ ترسێك لەدەرئەنجامەكانی تاوانەكانیان، بەسەدان خەڵكی ناڕازی بكۆژن و بەهەزاران كەسی تریان لەماوەی ئەم ساڵانەی دواییدا رووبەرووی ئەشكەنجە و هەڵسوكەوتی نەشیاو كردۆتەوە.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاوكات جەختی لەسەر ئەوە كردۆتەوە كە ئێدی كاتی ئەوەیە، وڵاتانی ئەندام لە ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ لێپرسینەوە و بەسزاگەیاندنی بەرپرسانی ئێرانی بەهۆی ئەو تاوانە قورسانەی كردۆیانە، پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگرن.
رێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هاوكات داوای لە لایەنگرانی خۆی لە سەرتاسەری جیهان دەكات كە ئەو نامەیە واژۆ بكەن و داوا لەوڵاتان بكەن"لەئێستاوە کۆمیتەیەکی سەربەخۆ لە نەتەوە یەكگرتووەكاندا پێکبهێنرێت و لێکۆلینەوە لە تاوانەکانی رژێمی ئێران بکرێت.
ف.ق