سەدر بۆ لایەنگرانی: باڵەخانەی پەرلەمان چۆڵ بکەن
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی کە وەزیرێکی لایەنگری سەدرە، رایگەیاند کە موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە، باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق چۆڵ بکەن.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی کە وەزیرێکی لایەنگری سەدرە، رایگەیاند کە موقتەدا سەدر داوای لە لایەنگرانی کردووە، باڵەخانەی پەرلەمانی عێراق چۆڵ بکەن.
ساڵح محه‌مه‌د عێراقی، کە بە وه‌زیری سه‌در ناسراوە، پێنج بڕیاری لە تویتەری خۆی بڵاوکردەوە و دەڵێت: پێویستە لە پاش ٧٢ کاتژمێر لە دواى ئەم پەیامەوە خۆپیشاندەران باڵەخانەی ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق (پەرلەمان) چۆڵ بکەن.
باسلەوەشکراوە، بەردەوامی خۆپیشاندانەکان زۆر گرنگه بۆ به‌دیهێنانی داواكاری خۆپیشاندەران، كه دواتر بۆتان ده‌خرێته‌ڕو، بۆیه ده‌بێت خۆپیشانده‌ران بەپێى قۆناغەکان ڕێكبخرێن.
ئاماژە بەوە کراوە، نوێژی یه‌كگرتوویی هه‌ینی له به‌غدا، بابل، كوت، كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌فی پیرۆز له گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگ له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا ئەنجام دەدرێت.
ف.ق