شەمخانی: تەنیا رێگەی پاراستن لەبەرامبەر ملهۆریەكانی رۆژئاوایەكان، كاردانەوەی هاوشێوەیە

عەلی شەمخانی، سكرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی رژێمی ئیسلامی ئێران لەتۆڕی كۆمەڵایەتی تۆیتەر نوسیوویەتی؛ دەست راگەیشتنەوە بەنەوتی دەستبەسەركراوی ئێرانی لەلایەن یونانەوە نیشانی دەدات، تەنیا رێگە"پاراستنی مافی وڵاتە، کردەوەی هەمان شێوەیە.

دوێنێ رویتەرز بڵاوی كردەوە كە"دادگای پێداچوونەوەی یونان، بڕیاری دەست بەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانی هەڵوەشاندۆتەوە و باڵوێزی ئێران لەیونانیش رایگەیاندبوو؛ هەموو نەوتەكە دەگەڕێنینەوە.

دوابەدوای دەستبەسەرداگرتنی نەوت هەلگرێك كە نەوتی ئێرانی هەڵگرتبوو لەسەرداواكاری ئەمریكا لەئاوەكانی یونان، سوپای پاسداران لەكاردانەوەیەكی هاوشێوەدا دوو نەوت هەڵگری یونانی لەدەریای خەزەر دەستبەسەركرد.

نەوت هەڵگری رووسی"لانا"، كە ٧٠٠ هەزار بەرمیلە نەوتی ئێرانی بار كردبوو لەلایەن یونان و لەسەرداواكاری وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریكاوە دەستبەسەركرابوو.

ئێران هاوكات هەر دوێنێ لەكاردانەوەیەكدا لەدژی دەركردنی بڕیاری ئەنجوومەنی بڕیاردەری ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ئەتۆمی، رایگەیاندبوو كە؛ ٢٧ كامێرای چاودێری ئاژانسی ئەتۆمی لەناوەندە ئەتۆمیەكانی خۆیدا دەكۆژێنێتەوە.

ف.ق