شەقامی عیراقی توڕەیە و داوای سزادانی بکوژانی هیشام هاشمی دەکەن
دوای دادگای نەکردن و دیارنەمانی بکوژی هیشام هاشمی شەقامی عێراقی توڕەیە عیراقییەکان بەدروشمی 'کوا بکوژانی هاشمی' و شوێنی دیارنیە لە زیندان' داوای سزادانی بکوژانی هاشمی دەکەن.
دوای دادگای نەکردن و دیارنەمانی بکوژی هیشام هاشمی شەقامی عێراقی توڕەیە عیراقییەکان بەدروشمی 'کوا بکوژانی هاشمی' و شوێنی دیارنیە لە زیندان' داوای سزادانی بکوژانی هاشمی دەکەن.
نزیکەی ٣ ساڵ بەسەر تیرۆرکردنی هیشام هاشمی نووسەر، توێژەری سیاسی و رۆژنامەنووسی عیراقیدا تێدەپەڕێت، تائیستاش تاوانبارانی کەیسەکە دادگایی نەکراون،
لە رۆژی ٦/٧/٢٠٢٠دا هیشام هاشمی نووسەر و توێژەری سیاسی دیاری عێراقی، ل لەبەرماڵەکەیدا خۆیدا لەگەڕەکی " زەیونە " تیرۆرکرا، پاش ئەوەی ناوبراو لهلایهن ژمارهیهك چهكداری نهناسراوهوه، كه لهسهر ماتۆڕسكیلێكهوه دهستدرێژی گوللـهیان لێکرد بەسەختی بریندارکراوە و گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی " ئبن نەفیس" بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
لەماوەی ڕابردوو دادگای تایبەت بەو تاوانە تائیستا ٦ جار خوێندنەوە و تەمەشاکردنی دۆسیەی بکوژانی هاشمی دواخستووە، دوای سێ ساڵ لە ئەنجامدانی تیرۆرەکە تا ئیستا کەیسەکە دانەخراوە، ئەمرۆش دوای بڵاوبوونەوەی نووسراوەیەکی فەرمی لە وەزیری دادی عێراق کە زیاتر شەقامی عیراقی توڕە کرد، لەماوەی چەند کاتژمێری رابردوو کەیسەکە دیسانەوە گەڕایەوە ناو گۆڕەپانی عێراق ئەمەش دوای ئەوەی (خالید شوانی) وەزیری دادی عێراق لە نوسراوەیەکی فەرمی بۆ نووسینگەی جێگری (نەدا ئەلکریتی) کە بکوژ (ئەحمەد ئەلکنانی) تاوانبار بە بە کوشتنی هاشمی لە زیندانەکانی عێراق نیە، ئەمەش گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لێکەوتەوە خۆپیشاندەران دروشمەکانی 'کوا بکوژانی هاشمی' و 'شوێنی دیارنیە لە زیندان'یان بەرزکردبووەوە.
دوای بڵاوبوونەوەی ووینەی نووسراوە فەرمیەکەی وەزیری دادی عیراق لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، توڕەیی شەقامی عیراقی تەقاندەوە و باس لە چارەنووسی بکوژ دەکەن.
جێگای باسە، ئەو کەسەی هیشام هاشمی تیرۆرکرد ناوی(ئەحمەد حەمداوی عوید ئەلکنانی)یە و ئەفسەرە بە پلەی ئەسفەری پلە یەک کە لەگەڵ چواری کەسی دیکە تاوانەکەی ئەنجامدابوو و دانی بە تاوەنەکەشی دابوو لە لێکۆڵینەوەکان، هەروەها لەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنیش دانپێدانەکانی بڵاوکرایەوە.
هیشام هاشمی لهساڵی ١٩٧٣ له شاری بهغدا لهدایكبوه، لێكۆڵەری كاروباری ئهمنی و سیاسیه، بڕوانامەیی بهكالۆریۆسی له بهڕێوهبهردن و ئابوری بهشی ئاماری له زانكۆی بهغدا بهدهست هێناوه، ژمارهیهك بهرههمیشی لهبارهی دۆسیهی ئهمنیەوە نوسیوه، لهوانهش (جیهانی داعش، کورتەیەک لە مێژووی ئەلقائیدە لە عێراق، ڕێکخراوی داعش لەناوەوە) زیاتر له ٥٠٠ ووتار و بابهتیشی له رۆژنامه و كۆڤاره عهرهبی و بیانیهكاندا بڵاوكردوهتهوه..
هـ . ب