سەرەڕای بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما زیاتر لە یەک میلیۆن کەس ڕۆشتنە مەککە بۆ جێبەجێ کردنی حەج
زیاتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار موسڵمان بە مەبەستی حەج گەیشتوونەتە شاری مەککە، کە ئەم هەفتەیە بە فەرمی کاتی حەجکردن لە سعودیە دەستیپێکرد.
زیاتر لە ملیۆنێک و ٤٠٠ هەزار موسڵمان بە مەبەستی حەج گەیشتوونەتە شاری مەککە، کە ئەم هەفتەیە بە فەرمی کاتی حەجکردن لە سعودیە دەستیپێکرد.
ساڵی ڕابردوو بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ٥١.٨ پلە بەوهۆیەوە هەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا، هەربۆیە پلەکانی گەرمای ئێستا کە ٤٠ پلە تێدەپەڕێنێت، هۆکارێکە بۆ نیگەرانییەکی جددی لەسەر دۆخی تەندرووستی حاجییان.
ئەمساڵ زیاتر لە ٢٥٠ هەزار بەرپرس، هەزاران کارمەندی تەندروستی شوێنی تایبەت بە ساردکردنەوەکان پاڵپشتی حاجیان دەکەن. هەروەها لە ڕێگەی ژیری دەستکرد و تەکنەلۆژیای درۆنەوە چاودێری جموجوڵی حاجییان دەکرێت.
دەسەڵاتدارانی سعودیە ئاماژەیان بەوەدا ئەو حاجیانەی مۆڵەتی فەرمییان نییە، مەترسی زۆریان لەسەرە و ئەمساڵ ٢٧٠ هەزار کەسیان ڕەتکردووەتەوە بچنە مەککە.
بە درووشمی 'حەجی بێ مۆڵەت نابێت' کەمپینێکی بەرفراوانی ئاگادارکردنەوە و کۆنترۆڵکردن ئەنجام دەدرێت. ئه وانەی بەبێ مۆڵەتی فەرمی حەج ئەنجام دەدەن، بە بڕی ٢٠ هەزار ڕیاڵ غەرامە دەکرێن و سزای ١٠ ساڵ چوونە نێو سعودیەیان لێ قەدەغە دەکرێت.
شارەزایان دەڵێن، هەلومەرجی گەرما مەترسی لەسەر سەلامەتی حاجیان دروست دەکات.