سەرچەتەیەکی داعش بە ناوی ئەلحاجی عەلی کوژرا
راگەیەندرا کە سەرچەتەی داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاجی عەلی کوژراوە.
راگەیەندرا کە سەرچەتەی داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاجی عەلی کوژراوە.
فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (سێنتکۆم) رایگەیاند کە لە باکووری سوریا یەک لە سەرچەتەکانی داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاجی عەلی کوژراوە.
سێنتکۆم لەسەر هەژماری خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە: کە رۆژی ١٧ی نیسان لە سەرلەبەیانیدا هێزەکانی سەر بە ناوەندی ئەمریکا بەڕێوەبەر و پلانداڕێژەری ئۆپراسیۆنەکانی داعش عەبدولهادی مەحمود ئەلحاجی عەلییان کوشتووە، کە لە بەرپرسیارێتی چەندین هێرشی تیرۆریستی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپای لە ئەستۆ بووە.
راگەیەندرا کە ئۆپراسیۆنەکە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکا بە هەلیکۆپتەر ئەنجامدرا و ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئەو هێرشە "دوای هەڵسەنگاندنی زانیاری هەواڵگری پەیوەست بە پیلانەکانی داعش بۆ رفاندنی کاربەدەستانی وڵاتانی بیانی" ئەنجام دراوە.
هـ . ب