١١چەتەی داعش لە عێراق دەستگیركران
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق بڵاویكردەوە، هێزەكانمان لە میانەى ئەنجامدانى چەند ئۆپراسیۆنێکدا لە هەریەکە لە پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە، موسڵ و بابل تونیویانە ١١ تیرۆرستى داعش دەستگیر بكەن .

دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هێزەكانمان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكان بە مەبەستى دەستگیرکردن و ڕاوەدوونانى تیرۆرستانى داعش لەسەرجەم ناوچەکانى عێراق.
ئاماژە بەوەشكراوە، لەوچوارچێوەشدا هێزەکانمان چەندین ئۆپەراسیۆنییان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا توانراوە ١١ تیرۆرست لە هەریەکە لە پارێزگاکانى کەرکوک، دیالە، موسڵ و بابل دەستگیربکەن.
لەكۆتایشدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو تیرۆرستانە بەپێی بڕگەكانی ماددەی ٤ى تیرۆر داواكراون، چونكە سەر بە گروپی تیرۆریستی داعشن.
ف.ق