تۆمارکردنی سکاڵا له دژی نزیکه ی ٣٠٠ دەرهێنەری سینەمایی ئێران له ماوه ی دوو ساڵدا

وتەبێژی ماڵی سینەمای ئێران ڕایگەیاند کە لەسەرەتای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی کە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد، نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەری سینەمایی لە ئێران دادگایی کراون و مۆڵەتی کارکردنیان لێ سەندراوەتەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکان ڕەسوڵ سەدر عاملی وتەبێژی ماڵی سینەمای ئێران بەیاننامەیەکی ڕۆژنامەوانی سەبارەت بە وەرگرتنەوەی مۆڵەتی چالاکی دەرهێنەرە سینەماییەکان بڵاوکردەوە.

ڕەسوڵ عاملی ووتی: "لەسەرەتای سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی، کە دوای کوژرانی ژنە گەنجی کورد، ژینا ئەمینی لەلایەن پۆلیسی ئەخلاقەوە لە ئەیلولی ٢٠٢٢ دەستیپێکرد، نزیکەی ٣٠٠ دەرهێنەری فیلمی سینەمایی دادگایی کراون و مۆڵەتی کارکردنیان لێ سەندراوەتەوە."

هاوکات ڕەسوڵ سەدر عاملی ڕایگەیاند کە وەرگرتنی مۆڵەتی کارکردن بەندە بە بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئەمنی وڵاتەکەوە و  ئاماژەی بەوەشکرد کە ئەمە ڕێگرە لە دروستکردنی فیلم و چارەنووسی کارەکانیان هێشتا نادیارە.

ڕەسول سەدر عاملی ئاماژەی بەوەشکرد: "فێستیڤاڵی فیلمی ئێران ئەمساڵ بەڕێوە ناچێت، چونکە فێستیڤاڵەکە بە دۆخێکی دادپەروەرانە و یەکسان بەڕێوە ناچێت."