وەزیری بەرگری عێراق: بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەی زاخۆ دەوڵەتی تورکە

جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند کەە دەوڵەتی تورک بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەی زاخۆیە.

جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیدا ئاماژەی بە کۆمەڵکوژی زاخۆ کرد کە لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە ئەنجامدرا و وتی، " بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکە دەوڵەتی تورکە. داوامان لە تورکیا کردووە کە هێزەکانی لە عێراق بكێشێتەوە. بەڵام دەوڵەتی تورک گوێ بە داواکاریمان نادات."

جومعە عیناد ئاماژەی بە راگەیەنراوی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لەبارەی کۆمەڵکوژیەکە کرد و وتی، " کۆمەڵکوژیەکە بە تۆپی ١٥٥ میلیم ئەنجامدرا. لە دەستی پەکەکەدا چەکی قورس نییە. تورکیا هێرشەکەی ئەنجامداوە و بەرپرسیاری کۆمەڵکوژیەکەیە."

هەروەها رایگەیاند کە باجەکەی هەرچیەک بێت، رێگە نادەکن کە مافی قوربانیان پێشێل بکرێت.

ف.ق