وەزیری دارایی تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە

بەرات ئالبایراک وەزیری دارایی تورکیا و زاوای رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دەستیلەکارکێشایەوە. حکومەت تا ئێستا هیچ لێدوانێکی نەداوە و میدیاکانی ڕژێم بێدەنگن.

بەرات ئالبایراک لەسەر توڕێ کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەستلەکارکێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند.

سەرنجڕاکێشە لەم دۆخەدا کە قەیرانی ئابوری لە تورکیا زیادی کردووە و نرخی لیرەی تورکی دابەزیوە، ئالبایراک دەستیلەکارکێشاوەتەوە.

ڕاگەیاندنی سەر بە ئەردۆغان تا ئێستا بێدەنگە و حکومەت هیچ ڕاگەیەنراوێکی بڵاونەکردووەتەوە.

ف.ق