ئاماری ئۆپراسێۆنەکانی هاوپەیمانی دژی داعش لە مانگی شوبات ڕاگەیاندرا
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا سەبارەت بە ئۆپراسێۆنەکانی دژی داعش بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکان لەو دوو ووڵاتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا سەبارەت بە ئۆپراسێۆنەکانی دژی داعش بە هاوبەشی هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزە عێراقییەکان لەو دوو ووڵاتە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.
فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریكا رایگەیاند: لەمانگی شوباتی ٢٠٢٣ سوپای ووڵاتەكەیان لەگەڵ هاوپەیمانانی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانەكانیان لە عێراق و سوریا توانیوێتی ٤٨ ئۆپراسیۆن دژی گروپی تیرۆرستی داعش ئەنجام بدات.
وتیشی، ٣٣ ئۆپراسیۆن لەناوچەكانی عێراق بەهاوبەشی ئەنجامدراوە، ١٧ چەكدار كوژراون و ١٤ی دیكەش دەستگیركراون.
بەوتەی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریكا، ١٥ ئۆپراسیۆنی هاوبەش لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكراتیك لەسوریا ئەنجامدراوە و ٥ تیرۆریست كوژراون و ١١ی دیكەش دەستگیركراون،
بەپێی راگەیاندراوەكەی سوپای ئەمریكا، لەئۆپراسیۆنەكانی سوریا ٤ سەربازیان لەگەڵ سەگێكی راهێنراو برینداربونە و لەئێستادا چارەسەر وەردەگرن.
هـ . ب