یەکێک لە بەشداربووانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" لە سێدارە درا
ڕاگەیاندرا دەوڵەتی ئێران یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بەناوی موجاهید عەباس کۆرکۆر لە سێدارە داوە.
ڕاگەیاندرا دەوڵەتی ئێران یەکێک لە دەستگیرکراوەکانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بەناوی موجاهید عەباس کۆرکۆر لە سێدارە داوە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا بڵاویکردەوە، دوێنێ یەکێک لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" بەناوی موجاهید عەباس کۆرکۆر لە زیندانی شیبان لە شاری ئەهوازی ئێران لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە لەسێدارەدرا.
هەرانا ئاماژەی بەوەشکردووە؛ بنەماڵەی ئەو موجاهید عەباس کۆرکۆر پێش جێبەجێکردنی سزاکەی بۆ دوایین سەردان بانگهێشتی زیندانەکە کراون.
هەرانا لەوبارەیەوە نوسوێتی؛ لە ٢٠ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢، موجاهید کۆرکۆر، کە یەکێکە لە دەستگیرکراوانی شۆڕشی”ژن، ژیان، ئازادیی” لە میانەی هەڵمەتێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەر گوندی پرسوراخ لە نزیک ئیزەی سەر بە پارێزگای خووزستانی ئێران دەستگیرکرا، لە مانگی نیسانی ٢٠٢٣ لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی ئەهواز بە تۆمەتی “شەڕکردن لەگەڵ دین و بێرێزی کردن”سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
زانراوە، لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2023 دا بڕیارەکە لە لایەن لقی ٣٩ـی دادگای باڵاوە پەسەند کرا.