رۆژی پێنج شەممە، ٩ی حۆزەیران ئیبراهیم رەئیسی لەكاتی سەردانی بۆ پارێزگای چوارمەحاڵ و بەختیاری، سەرەڕای گرنگی نەدان بەئیرادەی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لەبەرچاو نەگرتنی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی باڵای ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی و بەناوكردنی ئەو ئاژانسە بە نەیار و بۆ وڵاتانی رۆژئاوایی دەڵێت:"چەند جار دەتانەوێت كۆمەڵگەی ئێران تاقی بكەنەوە و گوێ بەئاخاوتنەكانی بەرپرسانی ئێران نەدەن.
رەئیسی دەڵێت، ئێوە لەو باوەڕەدان بەدەركردنی بڕیارنامە ئێمە پاشگەز دەبینەوە؟ و لەبەردەوامی ئاخاوتنەكەیدا جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە كە"ئێران یەك هەنگاو بۆ دواوە پاشگەز نابێتەوە".
ف.ق