ئیسرائیل چالاکوانانی کەشتی مادلین دیپۆرت دەکاتەوە

ئیسرائیل چالاکوانانی ناو کەشتی مادلین دیپۆرت دەکاتەوە، کە دەیانویست هاوکارییەکان بگەیەننە غەززە.

کەشتی هاوپەیمانی فیلۆی ئازادی (Freedom Flotilla Coaliton-FFC) کە دەیویست هاوکاری بگەیەنێتە غەززە کە لەژێر هێرش و گەمارۆدانی ئیسرائیلدایە، دوێنێ (٩ی حوزەیران) لەلایەن ئیسرائیلەوە دەستی بەسەردا گیرا و ١٢ چالاکوان دەستبەسەرکران. دواتر کەشتیی مادلین لەلایەن کەشتییە جەنگییەکانی ئیسرائیلەوە برایە بەندەری ئاشدۆدی ئیسرائیل.

وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل لەسەر پلاتفۆرمی ئێکس (X) ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، چالاکوانانی کەشتییەکەی وەک 'کەشتی سەلفی' پێناسە کرد، بە مەبەستی گەڕاندنەوەیان بۆ وڵاتەکانیان برانە فڕۆکەخانەی بن گوریۆن. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، "پێشبینی دەکرێت لە ماوەی چەند کاتژمێرێکدا بەشێک لە سەرنشینەکان بڕۆن. ئەوانەی ڕەتیدەکەنەوە واژۆ لەسەر بەڵگەنامەی دیپۆرتکردنەوە بکەن و ئیسرائیل بەجێبهێڵن، بەپێی یاساکانی ئیسرائیل دەخرێنە بەردەم دەسەڵاتی دادوەری بۆ دیپۆرتکردنەوە. لە فڕۆکەخانە لەلایەن کونسوڵی وڵاتانەوە سەرنشینان پێشوازییان لێکرا."