ئیسرائیل هێرشێکی سەختی كردەسەر یەمەن

ئیسرائیل هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر پارێزگای حودەیدە ئەنجامدا، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان دیار نییە.

كەناڵی مەسیرەی سەر بە حووسییەكان سەبارەت بە هێرشێكی نوێی ئیسرائیل بۆ سەر پارێزگای حودەیدە، زانیاری نوێی بڵاوكردەوە.

كەناڵەكە ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆكەی بێفڕۆكەوانەوە هێرشێكی ئاسمانی بۆ سەر پارێزگای حودەیدە ئەنجامداوە و تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و مادییەكان دیار نییە.

هاوكات، سەرەڕای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر یەمەن، گرووپی حووسییەكان بەردەوامن لە ئاڕاستەكردنی مووشەك بەرەو ئیسرائیل و بانگەشەی ئەوە دەكەن، كە ئامانجیان پشتیوانیكردنی غەززەیە.