ژمارەیەك چالاكوانی مەدەنی و پیشەیی لە ئێران دەستبەسەركران
ژمارەیەك چالاکوانی مەدەنی و پیشەیی بزوتنەوەی مامۆستایان لە ئێران، لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا دەستبەسەركراون.
ژمارەیەك چالاکوانی مەدەنی و پیشەیی بزوتنەوەی مامۆستایان لە ئێران، لە ماوەی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا دەستبەسەركراون.
رۆژی هەینی لەشاری كەرەج لەمەراسمی بیرهێنانەوەی برای سەمەد شەعبانی، هەڵبەستوان و نوسەر، ژمارەیەك لەبەشداربووانی مەراسیمەكە دەستەبەسەركران.
بەهەمانشێوە رۆژی شەممە، ژمارەیەك لەمامۆستایان لەگردبوونەوەی پشتیوانی لەمامۆستایەکی دەستبەسەركراو لە روودسەری گیلان دەستبەسەركراون.
لەچەند مانگی رابردوودا بزوتنەوەی مامۆستایان لەئێران، چەندین گردبوونەوەی ناڕەزایەتی لە شارە جیاوازەکان رێكخستووە.
ف.ق