ژنانی زیندانی ئەوین پشتگیریان لە شۆفێرانی مانگرتوو کرد
بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە شۆفێرانی مانگرتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانیانیی سیاسیی زیندانی ئەوین گوڵرۆخ ئیرایی، ناهید خوداجۆ و نەسرین خەزرجەوادی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە شۆفێرانی مانگرتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانیانیی سیاسیی زیندانی ئەوین گوڵرۆخ ئیرایی، ناهید خوداجۆ و نەسرین خەزرجەوادی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە.
بە مەبەستی پاڵپشتیکردن لە شۆفێرانی مانگرتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران زیندانیانیی سیاسیی زیندانی ئەوین گوڵرۆخ ئیرایی، ناهید خوداجۆ و نەسرین خەزرجەوادی راگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، پاڵپشتی بەرخۆدانی شۆفێرانی مانگرتوو دەکەن، کە لە دژی دەسەڵات هەڵوێستیان وەرگرتووە و گوتییان: "پشتیوانی خۆمان بۆ داواکارییەکانیان دەردەبڕین، مانگرتنی شۆفێران بەشێکە لە تێکۆشانی بەرفراوانی گەلی چەوساوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، ئێمە ئازارێکی هاوبەشمان هەیە، ڕێگای ڕزگاریمان بەندە بە بەرگری، هاوسۆزی و یەکگرتن."
ژنانی زیندانی کراو بانگەوازییان بۆ بەرفروانکردنی پشتیوانییەکان کردووە و دەڵێن: "داوا لە خەڵکی ئازادیخواز دەکەین پشتگیری بەرفراوانی خۆیان بۆ ئەو شۆفێرانە دەرببڕن و داوا دەکەین دەستبەخێی شۆفێرە دەستگیرکراوەکانی کورد و ئێران ئازاد بکرێن."
شایەنی بیرهێنانەوەیە، ماوەی ١٢ ڕۆژە لە سەرانسەری شارەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران شۆفێرانی بارهەڵگر دەستیان بە خۆپیشاندان کردووە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژی کەمکردنەوەی پشکی دیزل، بەرزبوونەوەی تێچووی بیمە، نرخی کەمی بارهەڵگر، بەرزبوونەوەی تێچووی چاودێری ئۆتۆمبێل و نەبوونی ئاسایشی پێویست، بەو هۆیەوە ٢٠ کەس دەستگیر کران و ١١ کەس لەوانە کوردن.