ئەمه‌ریکا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین دەکات
هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزیی نێوان تاران و واشنتۆن، ئەمه‌ریکا بڕیاری دا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات.
هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی ئاڵۆزیی نێوان تاران و واشنتۆن، ئەمه‌ریکا بڕیاری دا هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی ناوین بکات.
پاتریک شاناهان وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا به وه‌كاله‌ت (پنتاگۆن) دوێنێ (دووشه‌ممه) ڕایگه‌یاند، بڕیاریان داوە نزیکەی هەزار سەربازی دیکە ڕەوانەی رۆژهەڵاتی ناوین بکەن.
شاناهان گوتی، گرتنه‌به‌ری ئەو ڕێوشوێنه بۆ پاراستنی سەربازانی ئەمه‌ریکا لە ناوچەکە و پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئەمه‌ریکایه. دووپاتیشی كرده‌وه كه ئەمه‌ریکا بە نیاز نییه لەگەڵ ئێران شەڕ بکات.
گوته‌بێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمه‌ریکا دوێنێ لێدوانێکی دابوو و سەرنجی ڕاکێشابووە سەر لێدوانه‌كانی بەرپرسانی ئێران بۆ زیادکردنی پیتاندنی یۆرانیۆم. ناوبراو داوای لە وڵاتانی جیهان کردبوو ڕێگە بە به‌رنامه ئەتۆمییەکانی ئێران نەدەن. مۆرگان ئۆرتاگوس لە میانه‌ی کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی، بە کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی دەڵێین؛ نابێ ڕێگە بە هەڕه‌شەی ئەتۆمی ڕژێمی ئێران بده‌ین.
s.m