بەرهەم ساڵح: ڕێگە نادەین لە عێراقەوە هێرش بکرێتە سەر ئێران
هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێگە نادەین ئه‌مه‌ریكا خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکرنە سەر ئێران.
هاوكات له‌گه‌ڵ ته‌شه‌نه‌كردنی گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سەرۆک کۆماری عێراق ڕایگه‌یاند: ڕێگە نادەین ئه‌مه‌ریكا خاکی عێراق بەکاربهێنێت بۆ هێرشکرنە سەر ئێران.
ئاژانسی ئیسنای ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە لەندەن-ەوە ڕایگه‌یاند، بەغدا ڕێگە بە واشنتۆن نادات کە لە بنکە سەربازییەکانی وهڵاتەکەیەوە هێرش بکاتە سەر ئێران. ئێمە نامانەوێت خاکەکەمان ببێتە گۆڕەپانێک بۆ هەر جۆره کردەوەیەکی دوژمنکارانە دژی دراوسێیەکانمان بە تایبەت ئێران.
بەرهەم ساڵح جەختی لەوە کردووەتەوە، هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان عێراق و ئەمه‌ریکا نییە کە سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا پێی وابێت دەتوانێت لەم خاکەوە سوودێکی وه‌ها وەرگرێت.
پێشتر دۆناڵد تره‌مپ سەرۆکی ئەمه‌ریکا ڕایگەیاندبوو، پێویستە ٥ هەزار سەربازی ئەمه‌ریکا لە عێراق بمێننەوە بۆ ئەوەی لەنزیکەوە چاودێریی ئێران بکەن.
s.m