لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق دوو ڕۆژ ماتەمینی ڕاگەیەنرا
لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە و دوو ڕۆژ ماتەمینیی بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکان، دەستنیشان کراوە.
لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمییە و دوو ڕۆژ ماتەمینیی بۆ قوربانیانی خۆپیشاندانەکان، دەستنیشان کراوە.
ئەمڕۆ و سبەینێ لە پارێزگاکانی موسەنا،دیوانیە، نەجەف، کەربەلا، بابل، دیالی، زیقار و واست پشووی فەرمیی دەبێت و لە دامودەزگاکاندا دەوام ڕاگیراوە، بەڵام پشووەکە ، ناوەندە خزمەتگوزارییەکان، تەندروستییەکان، دەزگا ئەمنییەکان و بانکەکانی پێدانی مووچە ناگرێتەوە.
پشووەکە وەک ماتەم گێڕانە بۆ ئەو کەسانەی لە خۆپیشاندانەکانی عێراق-دا کوژراون کە بەپێی دوایین ئامار ژمارەیان گەیشتووەتە زیاتر لە ٤٠٠ کەس و ١٧ هەزاری دیکەش بریندار بوون.
ف.ق