ئەمڕۆ لە ناو زانکۆی تاران-ی پایتەختی ئێران، ژمارەیەک لە خوێندکارانی ئەو زانکۆیە گربوونەوەیکی ناڕەزایەتیان دژی حیجابی زۆرەملی و فشاری هێزە ئەمنییەکان و دەستگیرکردنی خوێندکاران، بەڕێوەبرد.
گربوونەوەی خوێندکاران بە دەستێوەردانی هێزە ئەمنییەکانی ئێران ئاڵۆزیی لێکەوتووەتەوە، هەروەها باس لەوە دەکرێت کە بەشێک لە هێزەکانی سەر بە سوپای پاسداران کە بە 'بەسیج' دەناسرێن، هێرشیان کردووەتە سەر زانکۆی هونەرە جوانەکان و دەرگاکانی ئەو زانکۆیەیان شکاندووە و لە خوێندکارانیان داوە.
لە ساڵانی ڕابردوودا خوێندکارانی ئێران، چەندین سەرهەڵدانیان دژی دەسەڵات ئەنجامداوە و هەموو جارێک ڕووبەڕووی سەرکوتکردن بوونەتەوە و چەندین خوێندکاریش کوژراون و برینداربوون، هەروەها ژمارەیەکی زۆر خوێندکار دەستگیرو زیندانیکراون و بەشێکیشیان لەخوێندن بێبەشکراون، یان لە زانکۆکان دەرکراون، بەم دواییانەش بزوتنەوەی خوێندکاری بەشێکی گرنگی سەرهەڵدانەکان بووە دژی سیاسەتەکانی دەسەڵاتی ئێران.
ک-ش