هاوكات له‌گه‌ڵ سەردانەکەی عادل عبدولمھدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ تورکیا، ھه‌یفا ئەمین ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە لیستی سائیروون لە نامەیەکی کراوەدا داوای لە سەرۆک وەزیرانی عێراق كرد ھەموو ڕێکكەوتنێک لەگەڵ تورکیا ھەڵپهسێرێت کە ڕێگه بە مانەوەی تورکیا بدات لە خاکی عێراق.
ھەروەھا له نامه‌كه‌ی ناوبراودا هاتووه، «ئێمە دەزانین ھیچ ڕێكکەوتنێک لەنێوان عێراق و تورکیا نەکراوە، تورکیا ئەندام نییه له ھاوپەیمانه‌تیی نێودەوڵەتی دژبه داعش.»
لە بەشێکی دیكه‌ی نامه‌كه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی عێراقدا هاتووه، «دەوڵەتی تورک سیادەی خاکی عێراق پێشێل ده‌كات و خەڵکی بێ گوناهی گوندنشین بۆردومان دەكات. ئەو سوپایە بووه‌ته ھۆی کاولکاری و وێرانکاری لە گونده‌كان و زیانی به كشتوكاڵ و ژینگه گه‌یاندووه.»
s.m