ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
تڕەمپ لەبارەی لیبیا هوشیاری دایە ئەردۆغان
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی پلانی تورکیا بۆ ناردنی سەربازەکانی بۆ لیبیا، هۆشیاری دایە ئەردۆغان و وتی، "ئەو هەنگاوە دەستوەردانە لە کاروباری ناوخۆی لیبیادا." -
بەرپرسانی ئێران: تۆڵەی کوشتنی سولەیمانی دەكەینەوە
سوپای پاسدارانی ئێران لە راگەیێندراوێکدا هەواڵەکانی کوژرانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسی سوپای پاسداران پشتڕاستدەکاتەوە. -
قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران
لە هێرشێکی ئەمەریکادا قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس کوژران. -
كوردێك بوو بە فەرماندەی گشتی هێزی ئاسمانی عێراق
لیوا شەهاب جاهد عەلی حەمەخان کە ئەفسەرێکی کورد، بە فەرمانێکی وەزارەتی بەرگریی عێراق، وەک فەرماندەی گشتی هیزی ئاسمانی عێراق دیاری کرا. -
ناکۆکی کەوتە نێوان کەتیبەکانی حەشدی شەعبی
حەشدی شەعبی لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ڕێز لە بڕیارەکەی حکومەتی عێڕاق دەگرن سەبارەت بە ڕاگرتنی پەلاماردانی کونسوڵخانەی ئەمریکا، بەڵام چەند گروپێک ڕایانگەیاند پابەندی ئەو بڕیارە نابن. -
وێنەی گۆرەپانی تەحریر لە یەکەم ڕۆژی ساڵی تازە
هەزاران هاوڵاتی خۆپێشاندەر لە یەکەم ڕۆژی ساڵی تازە لە گۆرەپانی تەحریری پایتەختی عێراق کۆ بوونتەوە. -
کتیبەکانی حەشدی شەعبی فەرمانی پاشە کشەیان پۆ هاتوە
دەستەی سەپەرشتی حەشدی شەعبی فەرمانی بۆ کتیبەکانی حەشدی شەعبی کرد پێش کۆنوسڵخانەی ئەمریکا چۆڵ بکەن. -
قەیڕانی عێراق: ئەمریکا ٧٥٠ سەربازی تر دەنێرێتە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
پنتاگۆن هێرشی بەرامبەر بالیۆزخانەکەی ئەمریکای لە بەغدا کردە بیانوو و ڕایگەیاند، بە زودترین کات ٧٥٠ سەربازی تر بۆ هەرێمەکە دەنێرێت. -
عێراق، گۆڕەپانی شەڕی ئەمریکا و ئێران
لە دواساتەکانی ساڵی ٢٠١٩ کۆمەڵێ ڕووداوی گرنگ لە عێراق ڕوویاندا، دواترینیان پەلاماردانی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بوو، ئەمانەش زۆرترین کاردانەوەیان بەدوادا هاتووە. -
پۆمپۆ لە بارەی رووداوەکەی بەغداوە پەیوەندی بە بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدییەوە کرد
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەسەر ڕووداوەکەی ئەمڕۆی بەغدا، بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر و بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقدا کرد و پێی وتوون، کە ئەمریکا ئەرکیەتی هاوڵاتییەکانی خۆی لە عێراق بپارێزێت. -
کاربەدەستانی عێراق گەیشتنە باڵیۆزخانەی ئەمریکا
دوای ئەوەی ئەندامانی حەشدی شەعبی و لایەنگرانیان دیواری باڵیۆزخانەی ئەمریکایان تێپەراند، وەزیری ناوخۆ و وەزیری بەرگری عێراق خۆیان گەیاندە باڵیۆزخانەی ئەمریکا و ژمارەیەک سەربازیش لە حاڵەتی ئامادەباشیدان. -
ترامپ: ئێران بەرپرسیاری سەرەکی هێرشەکەیە
لەیەکەم کاردانەوەیدا بەرامبەر هێرش بۆسەر باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی، سەرۆک کۆماری ئەمریکا، ئێران بە بەرپرسیاری سەرەکی دەزانێت. -
حەشدی شەعبی: دەبیت ئەمریکا لە عیراق بچێتە دەرەوە
لاینگرانی کاتیبی حیزبوڵا باڵیوزخانەی ئەمریکان لە ناوچەی سەوزی بەغداد گەمارۆداوە و ئاگریان لە بەشێكی بەردا، داوا دەکەن ئەمریکا خاکی عیراق بەجی بێڵێت. -
سووتاندنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، بە ڤیدیۆ ببینە
لاینگرانی کاتبیی حیزبوڵا باڵیوزخانەی ئەمریکان لە ناوچەی سەوزی بەغداد گەمارۆداوە و ئاگریان لە بەشێكی بەردا. -
هێرشکرایە سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد
لایەنگرانی حەشدی شەعبی لە بەرامبەر باڵەخانەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد خۆپیشاندانیان ئەنجامدا. -
حەلبوسی داوا لە لایەنەکان دەکات دان بە خۆیاندا بگرن
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێڕاق لە پاش هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر بارەگاکانی حزب اللە و کوشتنی ٢٥ کەس و برینداربونی زیاتر لە ٥٠ کەس، ئەمڕۆ داوای لە هەموو لایەنەکان کرد دان بەخۆیاندا بگرن و کاردانەوە پیشان نەدەن -
دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی مەدەنی چەتەکانی دەگوازێتەوە بۆ لیبیا
دەوڵەتی تورکیا کە بە شێوەیەکی روون و ئاشکرا دەیەوێت لە لیبیا بڵا ببێتەوە، گروپی ئەو چەتانەی کە پاشماوە داعشن و لە سوریا بەکاری هێنان، بە فرۆکەی مەدەنی دەیانگوازێتەوە بۆ لیبیا. -
ئەلعەرەبیە: لە هێرشەکانی ئەمریکادا ٤١ ئێرانی و ٢٥ عێراقی کوژراون
بەپێی دواین زانیاریی کە ماڵپەڕی ئەلعەرەبیە بڵاویکردوەتەوە، لە هێرشەکانی هێزەکانی ئەمریکا بۆسەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و حزبوڵای عێراق، ٤١ چەکداری ئێرانی و ٢٥ چەکداری حەشدی شەعبی کوژراون. -
دەوڵەتی تورک ٣٠٠ چەتەی خۆی رەوانەی لیبیا کرد
٣٠٠ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەیشتوونەتە لیبیا و هەزار چەتەی دیکەش لە بارەگاکانی تورکیا چاوەڕوانن ڕوو لە تەرابلوس بکەن. -
لە تونس ئەردۆغان رسوا کرا: دز و تیرۆرستە!
سەردانەکەی رەجەب طەییب ئەردۆغانی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ تونس، بە چالاکییەک شەرمەزار کرا. -
قۆناغی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی نەسر دژی داعش دەستیپێکرد
قۆناغی هەشتەمی ئۆپەراسیۆنی ئیرادەی نەسر (سەرکەوتن) بە ئامانجی لەناوبردنی پاشماوەی چەتەکانی داعش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پێنج قۆڵەوە دەستیپێکرد. -
'لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٤٩٠ کەس کوژراون و ٢٢ هەزار خۆپیشاندەر
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق ڕایگەیاند، لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا لانی کەم ٤٩٠ خۆپیشاندەر لە مانگی ١٠ـەوە کورژاون. -
کێ بەرپرسیارە لە ڕفاندنی چالاکوانانی عێڕاق؟
ئەنجومەنی مافی مرۆڤی عێڕاقی ئاشکرای کرد، ژمارەی ڕفێندراوەکان گەییشە ١٦٦ کەس و سەرجەمیشیان لە خۆپیشاندەرەکانن. -
سەرۆک کۆمار لە نێوان تۆمەتی کوتلەی(بناء)و پشتیوانی خۆپێشاندەراندا!
کوتلەی (بناء) داوا لە پەرلەمانی عێڕاق دەکات لێپرسینەوە یاسایی لەگەڵ سەرۆک کۆمار ئەنجام بدات بەهۆی ئەوەی سەرۆک کۆمار سوێندی خواردوە بەڵام دەستوری پێشێلکردووە، خۆپێشاندەرانێش پشتیوانی لێدەکەن. -
لەو هەرێمەی بنکەیەکی ئەتۆمی ئێرانی لێیە، بوومەلەرزە ڕوویدا
لە باشووری ڕۆژئاوای ئیران کە بنکەیەکی ئەتۆمی لێیە، بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٥.١ ڕوویدا.