ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
تڕەمپ: ڕێککەوتن لەگەڵ تالیبان نزیکە
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ئەمریکا و تالیبان لە رێککەوتن نزیکبوونەتەوە. -
ئەمریکا: دەستمان بەسەر زیاتر لە ١٥٠ موشەکی ئێراندا گرتووە
ئەمریکا ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە کەنداو دەستیان بەسەر زیاتر لە ١٥٠ موشەکی ئێراندا گرتووە. -
یەکەم حاڵەتى گوماناویى گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا و حکومەتیش رەتیدەکاتەوە
رۆژنامەی حکومەتى ئێران بڵاویکردەوە، یەکەم نەخۆشی گوماناویی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنا رۆژی دووشەممەی رابردوو ١٠ی شوبات / ٢١ی رێبەندان لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانى تاران گیانی لە دەستداوە. -
هێزی كڵاوشینەكان هەڵوەشێندرایەوە
موقتەدا سەدری سەرۆكی ڕەوتی سەدر هەڵوەشاندەوەی هێزی کڵاوشینەکانی ڕاگەیاند، کە پێشتر بۆ پاراستنی خۆپیشاندەران دروستیکردبوو، هەڕەشەی ئەوەشی کرد، ئەگەر حکومەت بکەوێتە ژێر فشاری حزبەکانەوە ئەوان دژی دەوەستنەوە. -
لایەنگرانی سەدر کشانەوە و خۆپیشاندەرانیش چالاکییەکانیان زیاتر کرد
دواى وەستانی هێرشی لایەنگرانى سەدر خۆپیشاندانەکان سەرلەنوێ زیادیانکردەوە. سەدر هەڕەشە لە محەمەد تۆفیق عەلاوی کرد، کە راسپێردراوە بۆ پێکهێنانى حکومەت. -
سەربازێکی ئەفغانی ٥ سەربازی کوشت کە دووانیان ئەمریکین
لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان، سەربازێکی ئەفغان ٥ سەربازی کوشت کە دووانیان ئەمریکین و ٦ کەسیشی بریندار کرد. -
ڕووسیا: فڕۆکەکانی ئیسرائیل مەترسیان لە سەر فڕۆکەیەکی مەدەنی دروست کردووە
وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ئاشکرایدەکات، ئیسرائیل لە بەرامبەر سیستمی بەرگری ئاسمانی سوریا، سوود لە فڕۆکە مەدەنیەکان وەردەگرێت بۆ پاراستنی خۆی لەکاتی هێرشەکاندا. -
ئەمریکا: سەرۆکی قاعیدەی یەمەن بە فەرمانى ترامپ کوژرا
کوشکی سپی رایگەیاند، قاسم ریمی دامەزرێنەر و سەرۆکى گروپی قاعیدە لە یەمەن بە فەرمانى دۆناڵد ترامپ کوژراوە. -
له ئیستهنبوڵ فڕۆكهیهك لهڕێڕهوی خۆی دهرچوو
فڕۆكەیەك لە فڕۆكەخانەی سەبیحە گۆكچەن لە ئیستهنبوڵ لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو، هیچ زیانێکی گیانی بەدوادا نەهات. -
ئێران خوێندکارەکانی لە چین گەڕاندەوە
ژمارەیەک ئێرانی لەوانە ئەو خوێندکارانەی لە شاری ووهانی چین بوون، بە گەشتێکی تایبەتی هێڵی ئاسمانی ئێران گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەیان. -
ئیسرائیل هێرشی کردە سەر غەززە
سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، وەک وڵامێک بۆ هێرشی موشەکی کە لە غەزەوە ئەنجامدراوە، هێرشی ئاسمانیان ئەنجامداوە. -
لە دژی کوشتنی ٥ خۆپیشاندەر هەزاران خوێندکار ڕژانە نێو مەیدانی تەحریر
دوای ئەوەی دوێنێ دووشەمە ٥ خۆپیشاندەر کوژاران یەکێتی خوێندکاران بانگەوازی خۆپیشاندانیان کرد . -
لایەنگرانی سەدر تەقە لە خۆپیشاندەران دەکەن
لە شاری نەجەف لایەنگرانی موقتەدا سەدر تەقەیان لە خۆپیشاندەرانی نارازی کرد -
ماڵی چاودێری: لە هێرشی سوپای تورکیادا ٦ سەربازی سوریا کوژران
ماڵی چاودێریى مافەکانى مرۆڤ لە سوریا رایگەیاند، لە هێرشی تورکیادا ٦ سەربازی سوریا کوژران. ئەردۆغانیش رایگەیاندوە، ٣٠ بۆ ٣٥ سەربازی سوریا کوژراون. -
ئەرکی محەمەد عەلاوی قورس دەبێت
محەمد عەلاوی لە دۆخێکی دژواری سیاسی و ئەمنیدا لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراق بەرهەم سالحەوە ئەرکدار کراوە بۆ پێکهێنانی کابینەیەکی نوێی حکومەت، ئەوەش کارێکی ئاسان نابێت. -
مارک ئێسپەر: ئەمریکا سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە عێراق بڵاودەکاتەوە
وەزیری بەرگری ئەمریکا"پنتاگۆن" ڕایگەیاند کە پاش هێرشەکانی ئێران بۆ سەر بارەگاکانیان لە عیراق، ئەمریکا هەوڵ دەدات سیستەمی موشەکی پاتریۆت لە عیراق بڵاو بکاتەوە. -
دەوڵەتی تورک ٢ کەشتی جەنگی ڕەوانەی لیبیا کرد
وتەبێژی سوپای نیشتیمانی لیبیا ڕایگەیاند کە ٢ کەشتی جەنگی دەوڵەتی تورک هەڵگری موشەکی دژە فڕۆکە و سیستەمی پاراستنی ئاسمانین گەیشتووەتە ئاوەکانی تەرابلووس. -
سەرۆک کۆمار دوو ڕۆژ مۆڵەت دەدات بۆ دیاریکردنی سەرۆک وەزیرانی نوێ
سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵەح هەتاکو ڕۆژی جومعە دەرفەتی بەخشیە کوتلە شیعیەکان بۆ دەسنیشانکردنی سەرۆک وەزیران. -
دەزگای مافی مرۆڤ ١٢١ حاڵەتی ڕفاندنی تۆمارکردووە لە عێراق
فازڵ عەزاوی ئەندامی دەزگای مافی مرۆڤی عێڕاقی ڕایگەیاند ١٢١ حاڵەتی ڕفاندن تۆمارکراوە لە کاتی خۆپیشانداندا، داوای لە حکومەتیش کرد گیانی هاوڵاتیان و ڕاگەیاندنکاران بپارێزێت. -
لە دژی پلانی ئەمریکا لە غەزە خۆپیشاندان بەڕێوەچوو
لەگەڵ ئاشکراکردنی پلانی ئەمریکا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان فەلەستین-ئیسرائیل و کێشەکانی دیکە، هاوڵاتیان لە شاری غەزە لە دژی ئەو پلانە ڕژانە سەر شەقامەکان. -
حوسییەکانی یەمەن خاڵێکی ستراتیژییان کۆنتڕۆل کرد
حوسییەکان لە یەمەن ڕێگایەکی گرنگیان لە ڕۆژهەڵاتی سەنعای پایتەخت کۆنتڕۆل کرد. -
دەوڵەتان ئیدانەی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکەن
١٦ دەوڵەت لە نێوانیشیاندا فەڕەنسا و بەڕیتانیا و ویلایەتە یەکگرتووەکان ئیدانەی هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکەن بە هۆکاری ڕوبەڕوبونەوەیان بەرامبەر خۆپیشاندەران. -
ئەمریکا: پێویستە عێراق سەروەری خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا داوای لە عێراق کرد، سەروەری نەتەوەیی خۆی بەرامبەر هێرشەکانی ئێران بپاریزێت. -
تاڵیبان فڕۆکەیەکی ئەمریکی خستە خوارەوە
ڕێکخراوی تاڵیبان فڕۆکەیەکی ئەمریکی لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان خستەخوارەوە. -
لە ئەفغانستان فڕۆکەیەک بە ٨٣ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە
لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کە ٨٣ سەرنشینی تێدا بوو، لە پارێزگای گازنی کەوتە خوارەوە.