ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
نەتانیاهۆ لە هەڵبژاردنەکانی مانگی ئازاردا، کاندیدی لیکودە
بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیری ئیسرائیل جارێکیتر لە هەڵبژاردنەکانی ئازاردا دەبێتە کاندیدی پارتەکەی. -
سەرۆک کۆماری عێراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکێش کرد
دوای دەست لەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە هۆی داواکاری و فشاری خۆپێشاندەران، ئەمڕۆش بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق نامەی دەست لەکارکێشانەوەی پێشکێشی پەرلەمان کرد. -
لە شاری ئەردەبیلی ئێران فڕۆکەیەکی جەنگی کەوتە خوارەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ ڕایانگەیاند، لە شاری ئەردەبیلی ئێران فرۆکەیەکی جەنگی مێک ٢٢ کەوتووەتە خوارەوە و فرۆکەوانەکەی گیانی لەدەستداوە. -
پەرلەمانی عێڕاق کوتلە گەورەکەی دەستنیشان کرد
سەرۆک پەرلەمانی عێڕاق محەمەد حەلبوسی ڕاگەیەندراوێکی پێشکەش بە سەرۆک کۆمار کرد و تیایدا ئاماژەی بە کوتلە گەورەکەی ناو پەرلەمانی عێڕاق کردوە. -
پێشبینی هەڵکشانی خۆپیشاندان دەکرێت لە عێڕاق
لە پاش چەند مانگێک لە خۆپیشاندان ئەوەی ئەمڕۆ دەبینرێت بریتیە لە گرتنی پردەکان و بۆنی دوکەڵ و سوتانی تایەی ئۆتۆمبیل لە جادە گشتیەکان و بەشدار بونێکی فراوانی گەل لە ناو خۆپیشاندانەکان. -
چەکدارانی تالیبان سەربازێکی ئەمریکیان کوشت
لە کاتێکدا کە ئەمریکا و تالیبان چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن، چەکدارانی تالیبان سەربازێکی ئەمریکیان کوشت. -
دادی باڵای عێڕاق شێوەی گەورەترین کوتلەی لە پەرلەمان دەستنیشانکرد
بۆ دووەم جار سەرۆک کۆماری عێڕاق بەرهەم ساڵەح داوایەک پێشکەشی دادگای باڵای عێڕاق دەکات، ئەمڕۆ یەکشەمە دادی باڵای عێڕاق وڵامی داواکەی بەرهەم ساڵەحی دایەوە و بڕیارێکی لە بارەی کوتلەی گەورەوە لە پەرلەمان دەرکرد. -
سیستانی داوای هەڵبژاردنی گشتی کرد
ئایەتوڵلا عەلی سیستانی ڕابەڕی ئایینی شیعەکانی بۆ ئەوەی عێراق لە قەیرانەکان ڕزگاری ببێت، داوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنی گشتیی کرد. -
سەدر داوا دەکات خۆپیشاندەران بپارێزرێن لە کوشتن و ڕفاندن
سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لە هێزە ئەمنیەکانی عێڕاق دەکات خۆپیشاندەران بپارێزرێن و ڕفاندن لە بەرامبەریان ڕابگرن، ئەمەش لە دوای ئەوە دێت نزیکەی ٤٦٠ خۆپیشاندەر کوژراون و زیاتر لە ٢٠ هەزاریش بریندارن. -
لە ئەفغانستان بە هۆی تەقینەوەیەکەوە ١٠ کەس لە خانەوادەیەک گیانیان لەدەستدا
لە ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان ١٠ کەسی ئەندامی خانەوادەیەک کە بە نیازی بەشداریکردن لە مەراسیمی تەرمێک بەڕێکەوتبوون، بە هۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە تەنیشت ڕێگایەک گیانیان لەدەستدا. -
سزای لەسێدارەدان بەسەر سەرۆککۆماری پێشووی پاکستاندا سەپێنرا
بە تاوانی خیانەت لە وڵات و پێشێلکردنی دەستووری بنەڕەتی سزای لەسێدارەدان بەسەر پەرویز موشەرەف سەرۆککۆماری پێشووی پاکستاندا سەپێنرا. -
ئەمریکا داوا لە عێڕاق دەکات بنکە و بارەگاکانی ئەمریکا بپارێزن
وەزیری بەرگری ئەمەریکا مارک ئیسبەر سەبارەت بە هێرشی سەر بارەگاکانیان گلەیی و گازندەی لە سەرۆک وەزیرانی پێشوی عێڕاق کرد، داوای کرد بە زوترین کات ئەم ڕەوشە چارەسەر بکرێت. -
ئەمنستی: لە خۆپیشاندانەکانی ئێراندا ٣٠٤ کەس کوژراون
ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی ڕاپۆرتێکی دیکەی لەسەر خۆپیشاندانەکانی ئەم دوواییەی ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە لە خۆپیشاندانەکاندا ٣٠٤ کەس کوژراون. -
گەنجانی کەرکووک هەرەشەی هاتنە سەر شەقام دەکەن
بۆردی گەنجانی نارازی کەرکوک هەرەشەی هاتنە سەر شەقام لە حکومەتی عێراق دەکەن. -
ژمارەی ڕفێندراوانی خۆپیشاندانەکانی عێڕاق گەیشتە ٤٨ کەس
خۆپیشاندەرانی عێڕاق لە دوای ئەوەی ژمارەیەکی زۆریان لێ کوژرا بەهۆی دەربڕینی ناڕەزایەتی لەبەرامبەر حکومەتی عێڕاق، لە ئێستادا هەڵمەتی ڕەفەاندن لە دژی خۆپێشاندەران ئەنجام دەدرێت. -
سوپای عێراق لە هەندێک ناوچە لە ئامادەباشیدایە
لە عێراق چالاکی شەرمەزارلردن بەردەوامە. هاوپەیمانی حیکمەی نەتەوەیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان بەرنامەیەکی سێ قۆناغی پێشکیشکرد. سوپای عێراقیش لە نەجەف و کەربەلا کەوتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە. -
سەدر نووسینگەکانی لە عێراق دادەخات
موقتەدا سەدر بڕیاریدا بۆ ساڵێک نووسینگەکانی لە عێراق دابخات. -
خۆپیشاندەران تەقەکەرێکیان لە بەغدا هەڵواسی و کوشتیان
پێنج خۆپیشاندەر لە بەغدا بە تەقەی چەکدارێک کوژران، خۆپیشاندەرانیش تەقەکەرەکەیان لە گۆڕەپانی وەسبە گرت و بە ستونێکی هاتوچۆدا هەڵیانواسی و کوشتیان. -
'٤٢٤ کەس لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا کوژراون'
نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایدەگەیەنێت، لە خۆپیشاندانەکانی دوو مانگی ڕابردووی عێراقدا ٤٢٤ کەس کوژراون و هەشت هەزار و ٧٥٨ کەسیش برینداربوون. -
کوشتنی چالاکانی خۆپێشاندەر لە عێراق بەردەوامە
دوای ئەوەی فاهم قام چالاکی دیاریگۆڕەپانی تەحریر لە ٨ دوو شەممەی ڕابردوو لەلایان هێزێکی دەمامکداری نەناسراوە کوژرا، بە هەمان شێوە ئەمرۆ تەرمی یەکێکی تر لە چالاکانی دیاری خۆپێشاندانەکانی گۆڕەپانی تەحریر بە کوژراوی دۆزرایەوە. -
سوپای عێراق ئامادەیی دەڕبری خۆپیشاندەران بپارێزێت و حەشدی شەعبیش لە بەغدا دوورخرایەوە
بڕیارە ئەمڕۆ خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدا بەڕێوەبچێت و وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراقیش ڕایگەیاند: فەرمان کراوە بە چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستوەردان نەکەن. سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراقیش ڕایگەیاند، سوپا ئامادەیە خۆپیشاندەران بپارێزێت. -
یەکێک لە چالاکوانە دیارەکانی خۆپێشاندانەکانی عێراق کوژرا
فاهم تائی چالاکوانی خۆپێشاندانەکانی عێراق دوێنی شەو لە کاتی گەرانەوە لە گۆڕەپانی تەحریەوە بۆ ماڵەکەی خۆ لە کەربەلا کوژرا. -
ئەمنستی: هێرشەکەی بەغدا ٢٠ کوژراو و ١٣٠ برینداری لێکەوتووەتەوە
ئەمنستی ئینترناشنال لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرایکرد کە لە ئەنجامی هێرشی چەکدارە نەناسراوەکان لە بەغدا ٢٠ کەس کوژراون و ١٣٠ کەسیش برینداربوون. -
لە عێراق لە شەوێکدا ٢١ کەس کوژران
لە عێراق لە شەڕی شەوێکدا ٢١ کەس کوژران. -
فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان بارەگای موقتەدا سەدر بۆردومان دەکات
حاجی محەمەد ساڵەح العێڕاقی کەسایەتی نزیکی سەرۆکی ڕەوتی سەدر ئاشکرای کرد، ئەمڕۆ شەمە فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان بۆردومانی ناوچەی حەنانەی سەر بە پارێزگای نەجەفی کردوە کە جێی مانەوەی سەدرە.