ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
ئێران ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکە ئۆکرانیەکە بە مووشەک کەوتبێتە خوارەوە
سەرۆکی دەستەی فڕۆکەوانی مەدەنی ئێران ڕەتیدەکاتەوە فڕۆکە ئۆکرانیەکە بە موشەک کەوتبێتە خوارەوەو ڕاشیدەگەیەنێت، فڕۆکەکە خۆی ئاگری گرتووە. -
خۆپیشاندانەکانی بەغدا دەستپێدەکەنەوە
هاوڵاتیانی شاری بەغدا ڕوو لە گۆڕەپانی تەحریر دەكەنەوە و باسی ئەوە دەکرێت ئەمڕۆ نزیکەی ملیۆنێک کەس کۆببنەوە. -
حەفتار ئاگربەستی ڕووس و تورکی ڕەتکردەوە
ژەنەراڵ خەلیفە حەفتار کە ڕۆژهەڵاتی لیبیای بەدەستەوەیە، بانگەوازی ڕووسیا و تورکیای بۆ ئاگربەست ڕەتکردەوە. -
لە سوریا لەدژی حەشدی شەعبی هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا: ٨ چەکدار کوژران
لە ڕۆژهەڵاتی سوریا لەدژی حەشدی شەعبی کە لایەنگری ئێرانە هێرشی ئاسمانی ئەنجامدرا و بە پێی زانیاریەکان ٨ چەکداری حەشد کوژراون. -
لە ناو قوربانییانی رووداوی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئوکرانییەکەدا ١٢ کەسیان کوردن
لە ناو ئەو ١٧٦ کەسەی لە ئەنجامی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکرانیادا لە تاران گیانیان لەدەستدا، ١٢ کەسیان هاوڵاتی کوردی رۆژهەڵاتی کوردستانن. -
بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوز
بە ڕۆکێت هێرش کرایە سەر ناوچەی سەوزی بەغدا و زەنگی مەترسیی لێدرا. -
بەرهەم ساڵح هێرشەکەی ئێرانی بۆ سەر خاکی عێڕاق شەرمەزار کرد
بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی شەرمەزار کرد و دووپاتیشی کردەوە، دەستدرێژی بۆ سەر خاکی عێراق شەرمەزاریە و عێڕاق دەبێتە گۆڕەپانی جەنگێک کە پەیوەندی پێوە نیە. -
ئێران سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ عێراق ڕاگرت
ڕاگەیاندنی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، کە سەرجەم گەشتەکانی ئێران بۆ سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە ڕاگیراوە. -
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هێرشەکەی ئێرانی شەرمەزار کرد
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ ئەوەی سەركۆنەی هێرشەکەی ئێرانی کرد، داواشی لەحكومەتی عێراق کرد، ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق لە پێشیلكاریەكان و بەدورگرتنی وڵات لە ناكۆكییەكان. -
لێدوانی خامنەیی و ڕۆحانی لەبارەی هێرشە موشەکیەکان
حەسەن ڕۆحانی سەرۆککۆماری ئێران و عەلی خامنەیی ڕابەری ئایینی ئێران دوای هێرشی سوپای وڵاتەکەیان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا قسەیان کرد. -
چوار بومەلەرزە لە نزیک بنکەیەکی ئەتۆمی ئێران ڕوویاندا
چوار بومەلەرزە لە نزیک بنکەی ئەتۆمی بوشێهر لە باشوری ئێران ڕوویاندا، کە بەهێزترینیان بەگوڕی ٤.٧ پلەی ڕیختەر بوو. -
دوایین پێشهاتەکانی قەیرانی نێوان ئەمریکا و ئێران
دوای ٥ ڕۆژ لە کوشتنی قاسم سولەیمانی ڕژێمی ئێران بە ٢٠ موشەک هێرشی کردە سەر بارەگەکانی ئەمریکا لە عێراق. ڕژێمی ئێران دەڵیت لە ئەنجامی هێرشەکاندا ٨٠ کەس کوژراون. -
پنتاگۆن: بە ١٢ موشەک هێرشکراوەتە سەر بارەگا سەربازیەکانمان
جۆناسان هۆفمەن وتەبێژی پنتاگۆن لەبارەی هێرشی سەربازی بەرامبەر بنکەی عەین ئەسەدی ڕۆژئاوای عێراق ڕایگەیاند، ئەوان ڵێکۆلینەوە لەسەر زیانەکان دەکەن. -
فڕۆکەیەکی ئۆکراینا لە ئێران کەوتە خوارەوە: ١٦٨ کەس گیانیان لەدەست
لە ئێران فڕۆکەیەکی کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی ئۆکراینا لە جۆری بۆئینگ ٧٣٧ کەستە خوارەوە و لانیکەم ١٦٨ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
سوپای پاسدارانی ئێران: تۆڵەی قورسمان دژ بە ئەمەریکا دەستپێکرد
سوپای پاسدارانی ئێران رایگەیاند: "لە تۆڵەی کوشتنی قاسم سولەیمانی-دا هەڵمەتی تۆڵەی قورسمان دژ بە ئەمەریکا دەستپێکردوە و لە چوارچێوەیدا بە دەیان مووشەکی بالستی بۆردومانی بنکەی سەربازی عەین ئەسەدی ئەمریکامان لە ئێراق کردووە". -
ئێران سەربازگەکانی ئەمەریکای لە عەین ئەسەد و هەولێر ڕۆکێت باران کرد
کەمێک پێش ئێستا سپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند: هێزەکانیان بەدەیان ڕۆکێتی بالیستی دوورهاوێژ سەربازگەکانی ئەمەریکای عەین ئەسەدی ئەنبار و هەولێری باشوری کوردستانی بۆردومان کردووە. -
لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی سولەیمانیدا ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا - نوێ کرایەوە -
لە شاری کرمانی ئێران، مەراسیمی بەخاکسپاردنی قاسم سولەیمانی، کە بەهۆی قەرەباڵغیی و پاڵەپەستۆوە ٥٠ کەس گیانیان لەدەستدا، بەهەمان هۆکار بەخاکسپاردنەکەی دواخرا. -
"چارەنوسی هێزە بیانیەکان پێویستە پەرلەمان دیاری بکات"
ئەیاد عەلاوی سەرۆکی بەرەی نیشتمانی(الوطنیە) ئاماژە بەوە دەکات کە پێویستە چارەنووسی هێزە بیانیەکان، لە لایەن پەرلەمانەوە دیاری دیاری بکێت، چونکە پەرلەمان نوێنەر و ئیرادەی گەلی عێڕاقە. -
پەرلەمانی ئێران سوپای ئەمریکای بە گشتی وەک سوپایەکی تیرۆریستی ناساند
پەرلەمانی ئێران لە دانیشتنی خۆیدا پێشنیاریکی دژی ئەمریکا پەسەند کرد کە بەپێی ئەو پێشنیارە، لەمەودوا، سوپای ئەمریکا بە گشتی وەک سوپایەکی تیرۆریستی لەلایەن ئێرانەوە دەناسرێت، ٢٠٠ ملیۆن یورۆش بودجەی زیادە بۆ فەیلەقی قودس تەرخان کرا. -
ئیسپەر: پلانی کشانەوەمان لەعێراق نییە
مارک ئیسپەر، وەزیری بەرگریی ئەمریکا رەتیکردەوە وڵاتەکەی نیازی کشانەوەی لە عێراق ھەبێت و ڕایگەیاند، ئاگاداری ئەو نوسراوە نییە کە باس لە کشانەوەی سوپای ئەمریکا دەکات لە عێراق. -
ناتۆ:هاوپەیمانەکانمان دڵگرانن لەوەی ئێران یارمەتی هێزە توندڕەوەکان دەدات
سکرتێری گشتی ناتۆ لە بارەی ناکۆکییەکانی دوای کوشتنی قاسم سولێمانی قسەی کرد و وتی:" هاوپەیمانەکانی ناتۆ دڵگرانن لە یارمەتی ئێران بۆ گروپە توندڕەوەکان و داواشی لە ئێران کرد، بارودۆخەکە ئارام بکاتەوە. -
سوپای عێراق: دەستمان کردووە بە ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی هێزە بیانییەکان
ئەندام پەرلەمانێکی عێراق رایدەگەیێنێت، بڕیارەکەی پەرلەمان تەواوی هێزە بیانییەکان دەگرێتەوە بۆ دەرچوونیان لە خاکی عێراق. وتەبێژی فەرماندەی گشتی سوپای عێراقیش دەڵێت، دەستمانکردووە بە ڕێوشوێنەکانی دەرکردنی هێزە بیانییەکان. -
سوپای نیشتیمانی لیبیا شاری سرت-ی کۆنتڕۆل کرد
سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی موشیر خەلیفە حەفتەر شاری سرت-یان بە تەواوی کۆنتڕۆڵ کرد. -
یەکێتی ئەوروپا هۆشداری دایە تورکیا
ژۆسێ بۆرەڵ نوێنەری باڵای سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بەهۆی دەستێوەردانی تورکیا لە لیبیا، هۆشداریی دایە تورکیا و وتی، سات بە سات توندوتیژی زیاتر دەبێت. بۆیە داوای چارەسەری سیاسی کرد. -
سەبارەت بە ئاڵۆزییەکانی لیبیا ٤ وڵاتی ئەوروپا لە میسر کۆدەبنەوە
پاش ئەوەی دەوڵەتی تورک بڕیاری ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەرکرد، هەریەک لە وەزارەتەکانی دەرەوەی وڵاتانی ئیتاڵێا، یۆنان، فەرەنسا و قوبرس وابڕیارە ڕۆژی چوارشەممە لە قاهیرەی پایتەختی میسر کۆببنەوە و دۆخی لیبیا تاوتوێ دەکەن.