ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئێران هاتوچۆی نێوان پارێزگاکان قەدەغەکرا
لە ئێران ڕۆژ بە ڕۆژ ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاتر بڵاودەبێتەوە. لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٢١ کەسی تر گیانیان لەدەستدا. هاتوچۆی نێوان ١٧ پارێزگای ئێران قەدەغەکرا. -
بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەرلەمانتارێکی ئێران گیانی لەدەستدا
بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پەرلەمانتارێکی ئێران گیانی لەدەستدا. -
کۆرۆنا لە ئێران بڵاودەبێتەوە: ١٢٤ کەس گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٢٤ کەس و ٤٧٤٧ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
لە ئێران ١٥ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا لە ئێران ١٥ کەسی تر بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا و بەوەش تا ئێستا بەپێى ئامارە فەرمییەکان لە ئێران ١٠٧ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. -
کەعبە پیرۆزترین شوێنى ئیسلام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە چۆڵکرا
کەعبە بۆ ئیسلام پیرۆزترین شوێنە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنانەوە چۆڵکرا. -
توشبویەکی کۆرۆنا لە عێراق گیانی لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق بڵاویکردەوە هەڵگرێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە بەغداد گیانی لەدەستداوە. -
ناوچەی سەوزی بەغدا بە کاتیۆشا بۆمباران کرا
بەپێی سەرچاوە ئەمنیەکان ناوچەی سەوزی بەغدا دوو کاتیۆشای ئاڕاستە کراوە و هیچ زیانێکی گیانی نەبوە. -
عەلاوی ڕایگەیاند ناتوانێت حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنێت
محەمەد تۆفیق عەلاوی داوای لێبوردنی کرد، کە بە هۆی فشاری سیاسی و حیزبی نەیتوانی حکومەتی نوێی عێراق دروست بکات و دەگەڕێتەوە ڕیزەکانی گەلەکەی. -
ئاکەپە بەردەوامە لە گواستنەوەی پەنابەران بۆ سەر سنوور
بە بڕیاری ئاکەپە-مەهەپە هاتنی بە هەزاران پەنابەر کە گوازراونەتەوە بۆ شاری ئەدرنەی سەر سنووری پازارکولە، بەردەوامە. -
تڕەمپ: لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ تالیبان چاوپێکەوتن ئەنجامدەدەم
دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، دوای ئەوەی لەگەڵ تالیبان ڕێکەوتن ئیمزاکرا، لە ماوەیەکی نزیکدا لەگەڵ بەرپرسانی تالیبان چاوپێکەوتن ئەنجامدەدەم. -
لە نێوان ئەمریکا و تاڵیباندا رێکەوتننامەیەکی مێژوویی ئیمزا کرا
دوای نزیکەی ١٩ ساڵ لە شەڕ و کوشتن، بزوتنەوەی تاڵیبان و ئەمریکا ڕێککەوتنامەی ئاشتیان واژۆکرد. بەپێی ڕێککەوتنامەکە بزوتنەوەی تاڵیبان پەیوەندی بە ڕێکخراوی قاعیدە و گروپە تیرۆرستییەکانەوە دەپچڕێنێت و ئەمریکاش هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە. -
بی بی سی ڕایگەیاند لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە
بە پێی هەواڵێکی بەشی فەڕەنسی بی بی سی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران زیاتر لە ٢١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ١٩ کەس
تەندروستی ئێران ئاماری نوێی لەبارەی کۆرۆناوە لەناو وڵاتەکەیدا بڵاوکردەوە و سزای ئەو کەسانەش دیاریکرا کە هەواڵی ناڕاست لەسەر کۆرۆنا بڵاودەکەنەوە. -
ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئێران بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١٦ کەس
لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، گەیشتە ١٦ کەس. لە لایەکی دیکەوە ئاشکرا بوو کە یەکێک لە سەرنشینانی فڕۆکەیەک کە لە ئێرانەوە رۆیشتووە بۆ تورکیا، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. -
لە شاری نەجەف بە هۆی مەترسی کۆرۆناوە بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن ڕاگیرا
مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە عێراق سەریهەڵداوە و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ پڕۆسەی خوێندن لە نەجەف ڕاگیرا. -
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە خوێندنگەکانى ٣ پارێزگای ئێران داخران
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێران ٥ کەس گیانیان لەدەستداوە و بەهۆی بڵاوبوونەوەى ئەو ڤایرۆسەوە خوێندنگەکانى ٣ پارێزگای ئێران داخران. هەروەها هەموو چالاکی و پێشبڕکێ وەرزشییەکان هەڵوەشێنرانەوە. -
هەر فڕۆکەیەک بچێتە ئاسمانی سوریا لەلایەن رژێمەوە دەکرێتە ئامانج!
سوپای سوریا رایگەیاند، بە سیستمی بەرگریى ئاسمانی وەڵامی هەموو ئەو فڕۆکانە دەدەنەوە، کە بچنە ئاسمانی سوریا. -
لە ئێران دەنگدان ٥ جار درێژکرایەوە
لە ئیران لە هەڵبژاردنی گشتی دا کە دوێنی هەینی ٢١ی شوبات بەڕێوەچوو، بۆ هۆی ئەوەی ڕێژەی بەشداریکردن کەم بووە، ماوەی دەنگدان ٥ جار درێژ کرایەوە. -
لە ئێران تا ئێستا ٤ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە
ژمارەی ئەو کەسانەی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ کەس و تا ئێستا ١٨ کەسیش تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
پڕۆسەی دەنگدان لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەردەوامە
لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبژاردنی پەرلەمانی بەردەوامە. -
ئایا ئێران تووشبوون و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەشارێتەوە؟
لە ئێران ٣ نەخۆشخانەى تر بۆ بەرەنگاربوونەوى ڤایرۆسی کۆرۆنا تەرخانکران. بەکارهێنەرانى ئینتەرنێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئێران رایانگەیاند، لە ئێران ڤایرۆسی کۆرۆنا تاوەکو دواى پرۆسەى هەڵبژاردن راناگەیەنرێت. -
ڕێگا نادرێت گەشتیارانی ئێران بێنە خاکی عێراقەوە
بۆ ڕێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدانی ڤیزای بە گەشتیارانی ئێرانیی ڕاگرت. -
لە ئێران دوو کەس بە هۆی نەخۆشی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی ئێران رایگەیاند، لە ئەنجامی پشکنین بۆ دوو نەخۆش، ئاشکرا بووە کە تووشی نەخۆشی کۆرۆنا بوون و هەردووکیشیان گیانیان لەدەستداوە. -
هێندستان ناڕەزایەتی توند دەردەبرێت بەرامبەر لێدوانەکانی ئەردۆغان
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەلێت، لێدوانەکانی ئەردۆغان نموونەیەکی دیکەیە بۆ دەستوەردانی تورکیا لە کاروباری وڵاتانی دیکەدا -
سوپای نەتەوەیی لیبیا: کەشتیەکی دەوڵەتی تورکمان تێکشکاند
سوپای نەتەوەیی لیبیا ڕایگەیاند لە نزیک ئاوەکانی ترابلوس هێرشیان کردووەتە سەر کەشتیەکی پڕ لە چەک و تەقەمەنی دەوڵەتی تورک.