ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
هەندێک لە چەتە هەڵهاتوەکانى زیندانى حەسەکە دەستگیرکرانەوە
هەندێک لە چەتە هەڵهاتوەکانى زیندانی حەسەکە لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنییەکاندا دەستگیرکرانەوە. -
لەمپەرەکانی بەردەم پێکهێنانی کابینەی نوێی عێراق بە سەرۆکایەتی عەدنان زەرفی
نزیک دەبینەوە لە پانزەیەم ڕۆژی ماوەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراق لەسەر دەستی عەدنان ئەلزەرفی لە کاتێکدا ماوەکەی ٣٠ ڕۆژە. -
حکومەتی عێراق هێز دەجوڵێنێ بۆ سەپاندنی قەدەغەی هاتوچۆ
هێزە ئەمنیەکان سەربازەکانیان بە ناو شارەکان بڵاوە پێکردووە و داوا لە هاوڵاتیان دەکەن پابەندی ڕێنماییەکان بن. -
لە تورکیا ١٧ کەسی تر بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ١٧ کەسی تر گیانیان لەدەستدا. -
ناوچەی سەوزی بەغداد بە کاتیۆشایەک کرایە ئامانج
لایەنە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ ناوچەی سەوزی بەغداد بە کاتیۆشایەک کرایە ئامانج و تاکو ئێستا روون نییە هێرشەکە لەلایەن چ گروپێکەوە ئەنجامدراوە. -
لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاند
لە ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا ٢ هەزار کەسی تێپەڕاند و ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی ڤایرۆسەکەش بوون ٢٧ هەزار کەسی تێپەڕاند. لە ئێران هاتوچۆی نێوان هەموو شارەکان قەدەغەکرا. -
عێراق بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە دۆخێکی سەختدایە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە عێراق ٥٠ حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کرا و ٤ کەسیش گیانیان لەدەستدا. -
لە تورکیا ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا گەیشتە ٤٤ کەس
لە تورکیا لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو حەوت کەسی دیکە بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە، بەمەش ژمارەی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە ٤٤ کەس. -
لە عێراق سێ کەس بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بڵاوکراوەیەکدا ٣٣ حاڵەتی نوێی توشبوون و ٣ مردنی بە ڤایرۆسی کۆرنا ڕاگەیاند. -
لە کەربەلا ژنێک بە هۆی کۆرۆناوە گیانی لەدەستدا
سەرچاوە تەندروستییەکانی کەربەلا ئاماژە بەوە دەکەن، ژنێکی بەتەمەن لە نەخۆشخانەی کەربەلا بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانی لە دەستداوە. -
بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە تورکیا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، لە ماوەى ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٣١١ کەسی تر لە تورکیا تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بون و تاوەکو ئێستا ٩ کەسیش بەهۆی ئەو ڤایرۆسەوە گیانیان لەدەستداوە. -
لە تورکیا ٤ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستدا
فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی ئەو کەسانەی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٤ کەس. -
رابەری ئایینیی ئێران لێبوردنی بۆ ١٠ هەزار زیندانی دەرکرد
لە ئێران بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوە بەشێکی زۆر لە زیندانییەکان مۆڵەتی چوونە ماڵەوەیان پێدراوە. بە بۆنەى هاتنی نەورۆزیشەوە لێبوردن بۆ ١٠ هەزار زیندانیى تر دەرکرا. -
رێکخراوى تەندروستیی جیهانی بانگەوازێکى بۆ وڵاتانى رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردەوە
ئەحمەد ماندهاری بەڕێوەبەری ناوچەی رۆژهەڵاتی دەریای سپیی ناوەڕاست لە رێکخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO) داوای لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کرد لە چوارچێوەى بەرەنگاربوونەوەى پەتای کۆرۆنادا زیاتر زانیاری بە (دەبلیو. ئێچ. ئۆ. WHO) بدەن. -
ئەو کەسەی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاق ڕاسپێردراوە کێیە؟
عەدنان عەبد خزەییر ئەلزەرفی لەدایکبوی ساڵی ١٩٦٦ لە شاری کوفە. ئەو کەسەی لە لایەن سەرۆک کۆماری عێڕاقەوە ڕاسپێردراوە بۆ کابینەی نوێی حکومەتی عێڕاق. -
٦ حاڵەتی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێڕاق تۆمارکران
وەزارەتی تەندروستی عێڕاق لە ئەنجامی پشکنین بۆ هەڵگرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ٦ حاڵەتی دیکەی تۆمارکرد و یەک حاڵەتی گیان لەدەستدانیش لە بەسرا تۆمارکراوە. -
لە دیوانیە خۆپیشاندان ئەنجامدارا بۆ ڕەتکردنەوەی عەدنان ئەلزروفی
بۆ ڕەتکردنەوەی عەدنان ئەلزروفی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت، لە پاریزگای دیوانیە خۆپیشاندان ئەنجامدرا. -
چەند مووشەکێک ئاراستەی بنكەی تاجی و ناوچهی سهوز كران
شەوی ڕابردوو سێ مووشهك ئاراستهی بنكهی سهربازی تاجی له باكوری بهغدا كرا و چوار مووشهكی دیكهش ئاراستهی ناوچهی سهوزی بهغدا نزیك باڵیۆزخانهی ئهمەریكا كران. -
بەرهەم ساڵح کەسێکی تری بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپارد
سەرۆک کۆمارێ عێراق بەرهەم ساڵح عەدنان لزروفی پارێزگاری پێشوی شاری نەجەفی دەستنێشانکرد بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حكومەتی عێراق. -
لوبنان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرناوە سنوورەکانى داخست
هاووڵاتییانی لوبنان ناچارن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ ماوەى ٢ هەفتە لە ماڵەوە بمێننەوە. فڕۆکەخانەى نێونەتەوەیى، بەندەرەکان و خاڵە سنوورییەکانیش بەشێوەى کاتی و بۆ ماوەیەک دادەخرێن. -
لە کەمپی بەخۆدان رێپێوانیک بۆ پشتیوانی عەفرین بەڕێوە چوو
گەلی عەفرین کە لە کەمپی بەرخۆدان لە ناوچەی شەهبا جێگر بووە، بۆ پشتیوانی عەفرین رێپێوانێکیان ساز کرد. -
کۆرۆنا دوژمنە گەورەکەى کۆمۆنیستەکانى ئێرانی کوشت
سەرتیپ ناسر شەعبانی یەکێک لە فەرماندە باڵاکانى سوپای پاسداران و جێگری بڕیارگەى ساروڵای تاران بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆناوە مرد. -
ژمارەی ئەو کەسانەی بە کۆرۆنا لە ئێران گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٥١٤ کەس
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنوسیدا، ئاماری نوێی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا "کۆڤید-١٩"ی لە وڵاتەکەی ئاشکراکرد. -
راوێژکاری خامنەیی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە
عەلی ئەکبەر ویلایەتی راوێژکاری سیاسی و کاروباری نێونەتەوەیى عەلی خامنەیی رابەری ئایینى ئێران تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا (Covît-19) بووە. -
عەلی باباجان پارتێکی نوێی بە ناوی دەڤا دامەزراند
سەردانەکان بۆ کارە یاساییەکانی پارتی دیمۆکراسی و هەنگاو-دەڤا بە سەرۆکایەتی عەلی بابجان کۆتایی پێهات.