ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
یەکێتی ئەوروپا: تورکیا و ڕووسیا دەیانەوێت لیبیا وەک سوریا لێبکەن
جۆزێپ بۆریل نوێنەری باڵای سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ناڕەزایی بەرامبەر ڕووسیا و تورکیا دەربڕی کە دەستوەردانی سەربازیان لە لیبیا کردووە و ڕایگەیاند، دەیانەوێت دۆخی لیبیا وەک سوریای لێبکەن. -
زانیاری نوێ لەبارەی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە بڵاوکرایەوە
ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بڵاویکردەوە، فڕۆکە ئۆکرانیەکە بە دوو مووشەک لە لایەن هێزی پاسدارانی ئێرانەوە تێکشکێنراوە -
داعش هێرشی کرد: ٧ پۆلیسی عێراقی کوژران و برینداربوون
له پارێزگای سهڵاحهدینی عێراق داعش هێرشی کردە سەر بازگەیەکی پۆلیس و بەهۆیەوە ٧ پۆلیس کوژران و برینداربوون. -
هێرش کرایەسەر بنکەیەکی سەربازی ئەمریکا لە بەغدا
بنکەی سەربازی تاجی لە بەغدا بە موشەک هێرشی کرایەسەر کە ئەم بنکە سەربازییە هێزەکانی ئەمریکا تێیدا جێگیرن. -
٣ چەتەی سەربە دەوڵەتی تورک لە لیبیا کوژران
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە سەدان چەتەی لە خاکی سوریاوە گواستووەتەوە بۆ لیبیا، ڕاگەیەندرا کە ٣ لەو چەتانە لە خاکی لیبیا کوژران. -
سەدر: داوای خۆپێشاندانی یەک ملیۆنی دەکات
موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر، لەدژی هەبوونی هێزە بیانیەکان لە عێراق داوای خۆپێشاندانی یەک ملیۆنی دەکات. -
ئێران، بەهۆی لافاوەوە لانی کەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا
لافاو باشوری وڵاتی ئێرانی گرتەوەو چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و بەوهۆیەشەوە، لانی کەم ٣ کەس گیانیان لەدەستدا. -
بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆ دەرکردنی ئەمریکا یەکیانگرت
راگەیەنرا بەرپرسانی حەشدی شەعبی بۆ دەرکردنی ئەمریکا یەکیانگرتووە. -
حەفتەر: بە بێ ڕێکەوتن مۆسکۆی بەجێهێشت
خەلیفە حەفتەر، فەرماندەی سوپای نیشتیمانی لیبیا ئەو ڕێکەوتنەی ئیمزا نەکرد کە تورکیا و ڕوسیا دەربارەی ڕاگرتنی شەڕ و پێشەڕەویەکانی هێزەکای خەلیفە حەفتەر بۆ تەرابلوس ئامادەیان کردبوو. -
تیمێکی کەنەدی بۆ ڵێکۆلینەوە چۆنیەتی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لە تارانە
تیمێکی لێکۆڵەرانی کەنەدا بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوی خستنەخوارەوەی فڕۆکە گەشتیارییەکەی ئۆکرانیا گەیشتنە تارانی پایتەختی ئێران. -
کوشتن لە عێڕاق دەستیپێکردەوە و شەقام زیاتر توڕەیە
ئەو گروپانەی ماوەیەک لەمەوبەر دەستیان هەبوو لە تیرۆرکردنی چالاکوانان لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان، دووبارە لە هەوڵی ئەنجامدانی هەمان کردەوەن بەرامبەر چالاکوانان و ڕۆژنامەنوسان. -
پۆلیسی تاران: ئێمە تەقەمان لە خۆپیشاندەران نەکردووە
لە ئێران خۆپیشاندانی دوای خستنەخوارەوەی فڕۆکەی ئوکرانی بەردەوامە و پۆلیسی تارانیش دەڵێت، ئەوان تەقەیان لە خۆپیشاندەران نەکردووە. -
پاشای ئوردن: بە هەزاران چەتە لە سوریاوە چوونەتە لیبیا
شا عەبدوڵلای دووەم پاشای ئوردن ڕایگەیاند، بە هەزاران چەتە لە ئیدلبەوە چوونەتە لیبیا. ئەگەری هەیە لە سوریا و عێراق داعش سەرهەڵبداتەوە. -
لە ئێران ٩٠ ئەندام پەرلەمان بە تۆمەتی گەندەڵی ڕێگا نادرێت خۆیان کاندید بکەن
ئەنجومەنی چاودێری ئێران، شایستەیی کاندیدبوونی ٩٠ پەرلەمانتاری بۆ خولی داهاتووی هەڵبژاردنەکان ڕەتکردووەتەوە و هۆکارەکەشی بە گەندەڵی ئابوری ڕاگەیاندووە. -
سوپای لیبیا: حکومەتی ویفاق ئاگربەستی پێشێل کرد
سوپای نیشتیمانی لیبیا بەسەرۆکایەتی خەلیفە حەفتەر، حکومەتی ویفاقی تاوانبار کرد بە پێشێلکردنی ئاگربەستی نێوانیان کە لە ناوچەکانی زەتارنا لە باشوری تەرابلوس ڕاگەیەندراوە. -
شەپۆلێکی نوێی خۆپیشاندان لە ئێران دەستپێدەکات
دوای دانپێدانانی خستنەخوارەوەی فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکەی هێڵی ئاسمانی ئۆکراینی لە لایەن ئێرانەوە، لە چەندین شار و شارۆچکەی ئێران خۆپیشاندانیی شەرمەزارکردن رێکخران. -
بەمووشەک هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازی بەلەد
بنکەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەلاحەدین کە ئەمریکییەکان بەهاوبەشی لەگەڵ هێزە عێراقیەکان تێیدا جێگیرن، موشەکباران کرا. -
عادل عەبدولمەهدی لەگەڵ نێردراوی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کۆبوویەوە
عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێڕاق لەگەڵ نێردراوی بەڕیتانیا و فەڕەنسا کۆبوویەوە و لەسەر ڕەوشی ناوچەکە بە گشتی و عێڕاق بەتایبەتی گفتوگۆیان کرد. -
لە ئێران چالاکی شەرمەزارکردن: بالیۆزی بەریتانیا دەستگیرکرا
ڕۆب ماجایری بالیوزی بەریتانیا لە ئێران بە بیانوی ئەوەی خوێندکارانی زانکۆی بۆ چالاکی هانداوە بۆ نزیکەی ٣ کاتژمێر دەستگیرکرا. -
فەرماندەیەکی پایەبەرزی حەشدی شەعبی کوژرا
تالب ئەلسەعیدی فەرماندەی کەتیبەی حەشدی شەعبی کەربەلا لە بەغدا کوژرا. -
دوای زانینی راستييەكان هاوڵاتییانی تاران دەستیان بە خۆپیشاندان کرد
لە دژی خستنەخوارەوەی فڕۆکە ئۆکرانیەکە لەلایەن ئێرانەوە، بەدروشمی (مردن بۆ درۆزن) خۆپیشاندان لە شاری تاران بەڕێوە چوو. لە خۆپیشاندانەکەدا، داوای دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسانی رژێمەکەی ئێران کرا. -
ئێران دانیپێدانا: بە مووشەکی ئەوان فڕۆکە ئوکرانیەکە کەوتووەتە خوارەوە
سەرۆکایەتیی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی ئێران ئاشکرایکرد، کە ئەو فڕۆکە ئۆکرانییەی چوارشەممە کەوتەخوارەوە، بە هەڵەو بە مووشەکی سیستمی بەرگری ئێران بووە. -
دوو ڕۆژنامەنووس لە بەسرە کوژران
پەیامنێرێک و وێنەگرەکەی لە کاتی رووماڵکردنی هەواڵی خۆپیشاندانی شاری بەسرە لە باشووری عێراق لەلایەن چەکدارانی نەناسراوەوە بە دەستڕێژی گولـلە کوژران. -
لە عێراق دروشمی"نا بۆ ئەمریکا، نا بۆ ئێران" بەرز دەکرێتەوە
لە عێراق هەزاران کەس دووبارە لەدژی دەسەڵات ڕژانە سەر شەقامەکان، لە خۆپیشاندانەکاندا دروشمی "نا بۆ ئەمریکا، نا بۆ ئێران"بەرز کرانەوە. -
بەغدا داوای شاندێک لە واشنتۆن دەکات بۆ کشانەوەیان لە عێراق
عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی دەستلەکارکێشاوەی عێراق، بۆ کشانەوەی سەربازانی ئەمریکی لە عێراق، داوای رەوانەکردنی شاندێکی لە واشنتۆن کرد بۆ ئەوەی کشانەوەی سوپاکەیان ڕێک بخات.