ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
لە ئەفغانستان فڕۆکەیەک بە ٨٣ سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە
لە رۆژهەڵاتی ئەفغانستان فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر کە ٨٣ سەرنشینی تێدا بوو، لە پارێزگای گازنی کەوتە خوارەوە. -
لە ئێران فڕۆکەیەکی نەفەر هەڵگر لە شەقامێکی گشتی نیشتەوە
فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری کۆمپانیای گەشتیاری کاسپین ئیڕلاین، لە شاری بەندەر ماهشەهری ئێران، لە ڕێڕەوەکەی خۆی دەرچوو، بە مەجبووری لە سەر شەقامێکی گشتی نیشتەوە. -
لە لیبیا ئاگربەست کۆتاییهات و شەڕ دەستیپێکرد
ئاگربەستی لیبیا کە لە لایەن مۆسکۆ و ئەنقەرە ڕاگەیەنرابوو، کۆتایی هات، حیزەکانی حەفتەر بەرەو شاری میسراتا بەرێکەوتن و شەڕ بەردەوامە. -
خۆپیشاندەرانی عێڕاق لە لوتکەی توڕەییدان
خۆپیشاندان لە تەواوی عێڕاق بەردەوامە و ئەمڕۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ ڕایگەیاند لە بەغداد و زیقار ١٢ خۆپیشاندەر کوژراون هەروەها ٢٣٠ کەسی دیکەش بریندارن. -
سەدر خۆپیشاندەران تۆمەتبار دەکات و دەڵێت ئاڕاستە دەکرێن
بەهۆی ئەوەی خۆپیشاندەران ڕازی نەبوون بەشداری خۆپیشاندانە ملیۆنیەکەی سەدڕ ببن لە بەغدا، سەدڕ بڕیاریدا بکشێتەوە لە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و چادرەکانیشی هەڵگرێت. -
وڵامی سەدر درایەوە و خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی بەڕێوەیە
سەدر لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە خۆپیشاندانی یەک ملیۆنی ئەنجام بدرێت بۆ دەرکردنی سوپای ئەمەریکا لە عێراق، ئەمڕۆ شوێنکەوتوانی سەدر وەڵامی داواکاریەکی سەدریان دایەوە و ڕژانە سەر شەقامەکان. -
سەدر: پێویستە تەواوی بنکە سەربازیەکانی ئەمریکا لە عێراق دابخرێن
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند، دەبێت هێزە بیانییەکان لە عێراق بچنە دەرەوە. هەروەها داوای داخستنی ئاسمانی عێراق بەڕووی فڕۆکە سەربازی و هەواڵگریی و سیخوڕییەکانی وڵاتە بیانیەکانی کرد. -
مێرکڵ داوا لە ڕژێمی ئەردۆغان دەکات، ڕێز لە یاساکان بگرێت
ئەنگێلا مێرکڵ ڕاوێژکاری ئەڵمانیا کە بە فرۆشتنی چەک پشتگیری تاوانی شەڕی ڕژێمی ئەردۆغان دەکات، سەردانی تورکیا دەکات و بابەتی سەردانەکەشی پرسی پەنابەران، قەیرانی سوریا، لیبیا و ڕۆژهەڵاتی دەریای سپییە. -
مەکگۆرگ: ترامپ باکوری سوریا و کوردستانی عێراق لێکجیاناکاتەوە
برێت مەکگۆرگ، ڕەخنەی لە ترامپ گرتووە و دەڵێت: وادیارە جیاوازیی نێوان باکوری سوریا و کوردستانی عێراق نازانێت. -
کاریگەری کەش و هەوا ئاستەنگ نابێت بەڕوی خۆپیشاندەرانی عێڕاق
خۆپیشاندەران دووبارە ڕێگە سەرەکیەکانیان گرتەوە و خۆپیشاندانیان فراوانتر کرد لە ناوەڕاستی بەغداد، بەو هیوایەی حکومەتی عێڕاق ناچار بکرێت بۆ بەدەم هاتنەوەی داواکارێکانیان. -
فەرماندەی بەسیجی شاری دارخوین کوژرا
میدیاکانی ناوخۆی ئێران ڕایانگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەمە) ٢٢ی کانونی دووەم، (عەبدولحسێن مەجدەمی) فەرماندەی بەسیج لە شاری دارخوینی سەر بە پارێزگای خوزستان لە لایەن ژمارەیەک چەکداری نەناسراوەوە کوژراوە. -
لە خوارووی عێراق روبەڕوبوونەوەی توند دەستی پێکرد
خۆپیشاندەران لە ناوەڕاست و خوارووی عێڕاق لە پاش ئەو مۆڵەتەی کە پێشکەشی حکومەتیان کردبو و لە ڕۆژی دووشەمە تەواو بوو، خۆپیشاندانیان توندتر کرد. -
ئەو چەتانەی لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی لیبیا کراون، بۆ ئەوروپا هەڵدێن
ئەو چەتانەی لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی لیبیا کراون، چەکەکانیان دادەنێن و ڕوو لە وڵاتانی ئەوروپا دەکەن.. بە پێی زانیاریەکان تا ئێستا ١٧ چەتە گەیشتوونەتە ئیتاڵیا. -
خۆپیشاندانەکانی عێراق بەردەوامن: زیاتر لە ٦ کەس کوژران
دوای ئەوەی ماوەی دیاریکراوی خۆپیشاندەران بۆ جێبەجێکردنی داواکاریەکانیان کۆتایی هات، لە ژمارەیەک شاری عێراق دەست بە خۆپیشاندان کرایەوە. ڕۆژی دووشەمە زیاتر لە ٦ کەس کوژران. -
لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرشی مووشەکی ئەنجامدرا
لە ناوچەی سەوزی بەغدا هێرشێکی مووشەکی ئەنجامدرا و ژمارەیەک مووشەک بەر نزیکی کونسوڵخانەی ئەمریکا کەوتن. -
١٤ ئەفسەری عێراقی بەهۆی بەرەنگاربوونەوەی خۆپیشاندەران بریندار بوون
لە شاری بەغدادی پایتەختی عێراق بەهۆی رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران لەگەڵ لایەنە ئەمنیەکان ٦٦ کەس بە هۆی کاریگەریی بەکارهێنانی گازی فرمێسک ڕێژەوە توشی تێکچوونی بارو تەندروستیی بوون و ١٤ کەسیش لە نێو هێزە ئەمنیەکان بریندار بوون. -
لە لوبنان لە ماوەی دوو ڕۆژدا زیاتر لە ٥٤٠ کەس برینداربوون
لە لوبنان لە خۆپیشاندانەکاندا کە لەدژی چینی سیاسی سەردەستی ئەنجامدەدرێت، لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا زیاتر لە ٥٤٠ کەس برینداربوون، ئەمڕۆش خۆپیشاندان لە هەندێک دەڤەر بەردەوامە. -
لە خۆپیشاندانەکانی عێراقدا ٢ کەس کوژران و ١٧ کەس برینداربوون
خۆپیشاندانەکانی عێراق کە ٤ مانگە بەردەوامە جاریکیتر ئالؤزی لێکەوتەوە. بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکان ٢ خۆپیشاندەر گیانیان لەدەستدا و ژمارەیەکیش برینداربوون. -
ماکرۆن داوا دەکات رێگە بگیرێت لە ناردنی چەتەکانی تورکیا بۆ لیبیا
لە چوارچێوەی کۆبوونەوەی لوتکەی ئاشتی کە لە ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ناڕەزایەتی دەربڕی لە بەرامبەر ناردنی چەتەکان بۆ لیبیاو داوای کرد رێگە نەدرێت تورکیا چەتەکانی بنێرێت بۆ ئەو وڵاتە. -
قەسەدە بەرپرسی داعشی لە دێرەزۆر کوشت
یەکینەکانی دژە تیرۆری هیزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) لە دێرەزۆر لە ئۆپەراسیۆنێکدا ئەبو ئەلوەر ئەلعێراقان کوشت کە لە عێراق بەرپرسی نەوتی داعش و لە دیرەزۆریش رێکخەری شەڕی داعش بوو. -
داگیرکەران عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد
دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی عەفرین و شەهبایان تۆپباران کرد. -
ئەمریكا سزا دەخاتە سەر ئەو كۆمپانیا چینیانەی مامەڵە لەگەڵ ئێران دەكەن
وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند سزا دەخەنە سەر ئەو كۆمپانیا چینیانەی نەوتی ئێران دەكرن. -
لە بەغداد دوو خۆپێشاندەر کوژران
لە پردی سنکی شاری بەغدادی گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان هێزە ئەمنیەکان و خۆپێشاندەر هاتە ئاراوە و لە ئەنجامدا ٢ خۆپێشاندەر کوژران ٢٥ی تریش بریندار بوون. -
هێزی ئاسمانی عێراق حەشارگەکانی داعشی لە حەمرین بۆردوومان کرد
هێزی ئاسمانی عێڕاق بە فرۆکەی f16 لە چیای حەمرین چەند حەشارگەیەکی داعشی بۆردومانکرد -
ڕۆحانی: پێویستە سوپا داوای لێبوردن بکات
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، پیویستە لەبارەی کارەساتی فڕۆکە ئۆکرانیەکە کە ١٧٦ کەس گیانیان لەدەستدا، سوپا داوای لێبوردن بکات.