ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و هوشداری دایە ئەمریکا
ئێران کەشتیەکی نەوتی بۆ ڤەنەزوئێلا نارد و ڕایگەیاند، ئەگەری ئەمریکا کەشتیەکە ڕابگرێت، ئەنجامی خراپ بەدوای خۆیدا دەهێنێت. -
لە ئێران ٤٨ کەسی تر بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستدا
٤٨ حاڵەتی دیکەی گیان لەدەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران تۆمار کرا و دوو هەزار و ١٠٢ کەسی تر تووشی ڤایرۆسەکە بوون. -
لە عێراق ٥٠ کەسی تر تووشی کۆرۆنا بوون
وەزارەتی تەندروستی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە. -
منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینی لەلایەن سەربازانی ئیسرائیلەوە کوژرا
سەربازانی ئیسرائیل لە باشووری شریتی ڕۆژئاوای داگیرکراو، منداڵێکی تەمەن ١٥ ساڵی فەڵەستینیان کوشت. -
لە هێرشێکی داعشدا ٤ سەرباز و چەکداری حەشدی شەعبی کوژران
لە هێرشێکی چەتەکانی داعش بۆسەر هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی عێراق، چوار کەس کوژران. -
ئاماری ڕاستەقینەی کۆرۆنا لە ئێران زۆر مەترسیدارە
بە پێی ئاماری لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران، لەو وڵاتە زیاتر لە ٤٠ هەزار کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە. -
سەدر ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بە سەرۆکوەزیری نوێی عێراقدا
موقتەدا سەدر ڕابەری شیعەکانی عێراق ١٠٠ ڕۆژی وەک مۆڵەت بۆ موستەفا کازمی سەرۆکوەزیری نوێی عێراق دیاریکرد کە ٦ مانگ دوای دەستلەکارکێشانەوەی عادل عەبدولمەهدی بۆ پێکهێنانی حکومەت ڕاسپێردرا. -
خۆپیشاندانەکانی عێراق دەستیانپێکردەوە
لە ژمارەیەک پارێزگای عێراق خۆپیشانەکان شەوی ڕابردوو دەستیان پێکردەوە و خۆپیشاندەران داوایان کرد سەرۆک وەزیری نوێ داواکاریەکانیان جێبەجێ بکات. هەوروەها داواکرا، لە هەموو شارەکان دەست بە خۆپیشاندان بکرێت. -
بومەلەرزەیەک لە ئێران روویدا
لە تارانی پایتەختی ئێران بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە بە پێوەری رێختەر روویدا. -
ئاماری دەوڵەتی ئێران لەبارەی کۆرۆنا: ژمارەی تووشبووان ١٠٠ هەزار کەسی تێپەڕاند
وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەمڕۆ چوارشەمە (٦ی ئایاری ٢٠٢٠) دوایین ئاماری گیانلەدەستان و تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە. -
لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانی داعش زیادیان کردووە
چەتەکانی داعش لە کەرکوک و دیالە هێرشەکانیان زیاد کردووە. لە مانگی نیساندا هێرشەکان گەیشتووەنەتە ئاستێکی بەرز. -
لە ئۆپراسێۆنی 'شێرەکانی بیابان' ٣ سەرکردەی داعش کوژران
لە پاریزگای ئەنبار لە ئۆپراسێۆنێکدا بەناوی (شێرەکانی بیابان) ٣ سەرکردەی تیرۆرستانی داعش کوژران. -
لە نەینەوا پێنج تۆنێلی داعش تەقێندرانوە و دەست بەسەر ٧٠ بۆمبدا گیرا
لە رۆژئاوای پارێزگای نەینەوا هێزە ئەمنیەکان ٥ تۆنێلی داعشیان تەقاندەوە و ٧٠ بۆمبیان دۆزیەوە و دەستیان بەسەردا گرت. -
چەتەکانی داعش لە دیالە ٤ کەسیان کوشت
چەتەکانی داعش لە شاری دیالەی عێراق هێرشیان کردە سەر بنکەیەکی پۆلیس. بەهۆی هێرشەکە ٤ کەس گیانیان لەدەستدا. -
عیراق ٢٣٪ی بەرهەمهێنانی نەوتی کەم کردەوە
عیراق بەپی رێکەوتنی ئۆپیک دەستیکرد بە کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت بە رێژەی ٢٣٪ . -
لە لوبنان ڕاپەرینی گەنجان فراوان دەبێت
گەلی لوبنان کە بەهۆی گەندەڵی و بەڕێوەبەرایەتیەکی خراب بێزار بوون، ڕۆژی ڕابردوو بەهۆی کوشتنی گەنجێک تا درەنگانی شەو دەستیان بە خۆپیشاندان کرد. -
لە ئێران بەهۆی ئەلکولی ساختەوە ٥٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە
وتەبێژی وەزارەتى تەندروستیی ئێران رایگەیاند، لەسەرەتای مانگی رەشەممەوە تاوەکوە ئێستا لە ئێران ٥ هەزار و ١١ کەس بەهۆی بەکارهێنانی ئەلکولی ساختەوە ژەهراوی بوون و لەو ژمارەیە ٥٢٥ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئێران لەماوەی ٢٤ کاتژمیردا ١٣٤ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا هەزار و ١٣٤ کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و ٧٦ کەسیش بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە. -
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێردا لە تورکیا ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستدا
بەرپرسانی تورک ڕایانگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ١٠٩ کەس گیانیان لەدەستداوە. -
لە ئێران لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٩٣ کەس بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە
وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو هەزار و ١٦٨ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ٩٣ کەسیش بەهۆی تووشبوون بە کۆرۆنا گیانیانلەدەستداوە. -
هێزەکانی ئاسایشی قامشلۆ خاڵە سەربازیەکانی رژێمیان لابرد
شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی قامشلۆ و دیفاع وەتەنی-ی سەر بە هێزەکانی رژێمی سوریا، دوای لابردنی خاڵەکانی پشکنینی رژێم و دوای پاشەکشەیان لە هەوڵی چوونە ناو گەڕەکی هێلکۆ، کۆتایی پێهات. -
لە نێوان رژێمی سوریا و هێزەکانی ئاسایشی قامشلۆ شەڕ و پێکدادان روویدا
دوای ئەوەی هێزەکانی رژێمی سوریا لە شاری قامشلۆ هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شاریەکە، لە نێوان هەر دوو لادا شەڕ و پێکدادان روویدا. -
لە ئەفغانستان بەهۆی هێرشی تالیبانەوە زیاتر لە ٣٠ کەس کوژران
لە ژمارەیەک ویلایەتی ئەفغانستاندا بەهۆی هێرشی تالیبانەوە زیاتر لە ٢٣ سەرباز و پۆلیس و ٩ کەس مەدەنی کوژران. -
لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی تورکدا ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا
لە تۆپبارانی دەوڵەتی تورک لە لیبیادا ڕۆژنامەنووسێک گیانی لەدەستدا. -
لە مەخمور لە هێرشی داعشدا دوو سەربازی عێراقی کوژران
بەهۆی پەلامارێکی چەتەکانی داعش لەسنوری شارۆچکەی مەخمور، دوو سەربازی عێراقی کوژران، ئۆپەراسیۆنی هێزەکانی عێراقیش لەوسنورە بەردەوامە بۆ دۆزینەوەی چەتەکانی داعش.