ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
' ئەنقەرە سەدان چەتەی دیکە بۆ ئازەربایجان دەنێرێت'
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی ئاشکرایدەکات، سەرەڕای ئەوەی سەدان چەتەی سوری سەر بە تورکیا لە ئازەربایجان شەڕ دەکەن، ئێستا ئەنقەرە ئامادەکاریی دەکات بۆ ناردنی سەدان چەتەی دیکە بۆ ئەو شەڕە. -
گەمارۆی چەک لەسەر ئێران ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت
گەمارۆی چەک لە لایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر ئێران لە چوارچێوەی پەیمانی ئەتۆمیدا ١٨ی تشرینی یەکەم کۆتایی دێت. بەپێی حکومەتی تاران، هەڵگرتنی گەمارۆکە بۆ واشنتۆن شکستێکی گەورەیە. -
ناڕەزایی ئەسینا لەبەرانبەر ناردنی 'ئوروچ ڕەئیس': هەڕەشە لە ئاشتی دەکات
حکومەتی یونان ناردنی کەشتی ئوروچ رەئیس کە پشکنین بۆ نەوت و غاز دەکات بۆ دەریای ناوەڕاست شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، کە ئەو هەنگاوە یەکسەر هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایش و ئارامی هەرێمەکە. -
لە قەرەباخ ١٠٧ چەتەی ئەنقەرە کوژران
مەرسەدی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، لە قەرەباخ زیاتر لە ١٠٧ چەتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک کوژران. -
ئیران: ناردنی تیرۆریست بۆ هەرێمی قەرەباخ قبوڵ ناکرێت
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، ناردنی ژمارەیەکی نادیاری تیرۆریست لە سوریاوە بۆ دەوروبەری سنوری ئێران – ئازەربایجان قبوڵ ناکرێت. -
ئەرمینیا تورکیای تۆمەتبار کرد و ئازەربایجانیش داوای گفتوگۆ دەکات
سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا دەڵێت، تورکیا هۆکار بووە بۆ هەڵگیرسانی شەڕ لەنێوان ئەوان و ئازەربایجاندا لەسەر هەرێمی ئەرتساخ. -
لە هێرشی دژی کاروانی ئۆتۆمبێڵی پارێزگارێک لە ئەفغانستان ٨ کەس کوژران
لەدژی پارێزگاری پارێزگای لاگمانی ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستان هێرشی خۆکوژی ئەنجامدرا و لە ئاکامدا ٨ کەس کوژران. -
مەرسەدی سوری: ٧٢ چەتەی سوری لە ئازەربایجان کوژراون
تا دێت زیانە مرۆییەکان لەناو ڕیزەکانی چەتە سورییەکان لە شەڕی ئازەربایجان زیاتر دەبێت، ڕوانگەی سووری بڵاویکردووەتەوە، کە تا ئێستا ٧٢ چەتە کوژراون، کە لە لایەن تورکیاوە ڕەوانەی ئازرباینجان کراون بۆ شەڕی دژی ئەرمینیا و ئەرتەساخ. -
لە قەرەباخی ژۆرو بۆردومانەکان زیادیان کردووە
لە قەرەباخی ژۆرو شەڕی نێوان هێزەکانی ئەرمینیا و ئازەربایجان زیادی کردووە. پایتەختی قەرەباخ و دووەم شاری گەورەی ئازەربایجان بۆردومان کرا. -
ماکرۆن: دەوڵەتی تورک چەتە بۆ ئازەربایجان ڕەوانە دەکات
ئیمانوێل ماکرۆن ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورک هێڵی سووری تێپەڕاندووە و لە سوریاوە ٣٠٠چەتەی بۆ ئازەربایجان ڕەوانە کردووە، داواشی لە وڵاتانی ناتۆ کرد کە دەستێوەردانی ئەم دۆخە بکەن و تورکیا هۆشیار بکەنەوە. -
چەتەیەکی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئازەربایجان کوژرا
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای کردووە، کە چەتەیەکی بەڕەگەز سوریی سەر بە دەوڵەتی تورک لە ئازەربایجان لە ئەنجامی شەڕ لەگەڵ ئەرمەنیا کوژراوە. -
لەناو پەرلەمانی عێراقدا ئاڵۆزیی لەنێوان یوسرا ڕەجەب و پەرلەمانتارانی پەدەکە دروستبوو
لەکۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا، لەسەر موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڵۆزیی و دەمەقاڵێ لەنێوان یوسرا ڕەجەب و پەرلەمانتارانی پەدەکە-دا دروستبوو. -
گەل لە ئەرمەنستان بەشداریان لە سەفەربەری کرد
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەگەڵ دەستپێکردنی شەڕی ئەرمەنستان و ئازەربایجان بانگی سەفەربەریکرا. -
لە تەکرداغی تورکیا بوومەلەرزە ڕوویدا
لە نزیک ناوچەی مارمارائەرەگلیسی پارێزگای تەکرداغی تورکیا بوومەلەرزەیەک بە پلەی ٤.٢ ڕوویدا. -
ڕۆحانی: ئێمە ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەین
حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند کە ئەوان ڕێگە بە فشارەکانی ئەمریکا نادەن و بانگی لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کرد کە لە بەرانبەر گەمارۆکانی سەر ئێران بووەستنەوە. -
مەحمود عەباس: تا کۆتایی بە داگیرکەری نەیەت، ئاشتی و ئارامی بەدی نایەت
مەحمود عەباس سەرۆکی فەڵەستین رایگەیاند، تا کۆتایی بە داگیرکەریی ئیسرائیل نەیەت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاشتی و ئارامی بەدی نایەت. -
لە چاوپێکەوتنەکانی تالیبان و حکومەتدا پرسە گرنگەکان تاوتوێ دەکرێن
بزوتنەوەی تالیبان و حکومەتی ئەفغانستان ڕۆژی شەمە دەستیان بە دانوستانی فەرمی کرد. لە ڕۆژی دووەمی دانوستانەکاندا باسی ئاگربەستی هەمیشەیی دەکرێت. -
فەڕەنسا: لە سوریا و عێراق داعش زیندوو دەبێتەوە
فلورێنس پارلی وەزیری بەرگری فەڕەنسا نیگەرانی خۆی لەبارەی زیندووبوونەوەی چەتەکانی داعش لە سوریا و عێراق پیشاندا. -
ئەمریکا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق بۆ ٣ هەزار سەرباز کەمدەکاتەوە
ئەمریکا بڕیاریدا ژمارەی هێزەکانی لە عێراق لە ٥٢٠٠ سەربازەوە بۆ ٣ هەزار سەرباز کەم بکاتەوە. -
سێرگی لاڤرۆف سەردانی دیمەشقی کرد
سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٢ەوە بۆ یەکەمجار سەردانی دیمەشقی کرد. -
لە ئیسرائیل لەدژی نەتانیاهۆ خۆپیشاندان ئەنجامدران
ئیسرائیلیەکان لەدژی حکومەتی نەتانیاهۆ ڕژانە ناو شەقامەکان. -
دەوڵەتی تورک خاڵە سەربازیەکانی سوپای سوریای بوردومان کرد
دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە هەرێمی ئیدلب چەندین خاڵی سەربازی رژێمی سوریای بوردومان کرد. -
قوبرس: دۆخی دەریای ناوەڕاست جێگەی نیگەرانیە
نیکۆس ئاناستاسیادێس سەرۆککۆماری قوبرس لەبارەی دۆخی دەریای ناوەڕاست وتی،"زۆر جێگای نیگەرانیە." -
ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی: لە ئێران چالاکوانان بە توندی ئەشکەنجە دراون
ڕێکخراوی لێبۆردنی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە لە ئێران لە چالاکیەکانی پار و ئەمساڵدا بە توندی چالاکوانان ئەشکەنجە دراون و بەسەدان کەس بەزیندان سزادراون. -
ماکرۆن بۆ پاراستنی سەروەری عێراق لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان هەنگاو دەنێت
ڕاگەیەنرا ماکرۆن کە ئەمڕۆ بڕیارە سەردانی بەغدا بکات، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان لەبارەی سەروەری عێراق هەنگاو دەنێت، پێشبینیدەکرێت هێرشە داگیرکەریەکانی تورکیا بابەتی ماکرۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان بێت.