ئەمیری داعش لە فەلوجە دەستگیرکرا
هەواڵگری عێراق رایگەیاند کە هێزەکانیان ئەمیری داعشیان لە فەلوجە دەستگیرکردووە.
هەواڵگری عێراق رایگەیاند کە هێزەکانیان ئەمیری داعشیان لە فەلوجە دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەزگای هەواڵگری عێراق، ئەمیری داعش لە فەلوجە ئەبو عەلی ئەلجەمیلی دەستگیراوە.
یەحیا رەسوڵ گوتەبێژی سوپای عێراقیش باسی ئەوەی کرد کە لەدوای ئەوەی پارێزگای ئەنبار لە چەتەکان پاککراوەتەوە، ئەلجەمیلی بۆ سوریا هەڵهاتبوو و دوای ماوەیەک گەڕاوەتەوە. هەروەها وتیشی، ئەلجەمیلی یاریدەدەری ئەمیری داعش لە موسڵ بوو.
ف.ق