ڕۆژههڵاتی-ناوهڕاست
دوایین ھەواڵ
-
٧سەربازی سوپای ڕژێمی سوریا کوژران
لە ڕۆژهەڵاتی حومس لە ئەنجامی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو ٧ سەربازی ڕژێمی سوریا کوژران و ١٨ی تریش برینداربوون. -
تالیبان دەستی بەسەر دووەم بەنداوی گەورەی ئەفغانستاندا گرت
تەڤگەری تالیبان لە ویلایەتی قەندەهار دوای شەڕێکی قوڕس دەستی بەسەر دووەم بەنداوی گەورەی ئەفغانستاندا گرت. -
هێزەکانی دیمەشق و چەتەکانی ئەنقەرە پەلاماری یەکتریاندا
لە هەرێمی ئیدلیب و حەلەب، هێزەکانی حکومەتی شام و چەتەکانی دەوڵەتی تورک هێرشیان لەدژی یەکتری ئەنجامدا. -
بە موشەک هێرشکرایە سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا لە بەلەد
ئەمشەو چەند موشەکێكی جۆری کاتیۆشا، ئاڕاستەی بنکەی ئاسمانیی بەلەد كراون لە پارێزگای سەڵاحەدین، کە بنکەی سەربازیی هێزەکانی ئەمریکا تێدایە. -
بەغدا لەبەرانبەر هێرشی داگیرکەری تورک ناڕەزایی دەربڕی
وەزارەتی دەرەوەی عێراق، بەرپرسی باڵیۆزخانەی توركیا لە بەغدا، بانگهێشت دەكات. -
ئەمیری داعش لە فەلوجە دەستگیرکرا
هەواڵگری عێراق رایگەیاند کە هێزەکانیان ئەمیری داعشیان لە فەلوجە دەستگیرکردووە. -
ڕۆشنبیران داوایەکیان ئاراستەی کۆمکاری عەرەب کرد: لە هەمبەر دەوڵەتی تورکیا بێدەنگ نەبن
ڕۆشنبیرانی میسر، لیبیا، یەمەن، فلستین و عێراق لە دژی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە و بانگەوازییان ئاراستەی کۆمکاری عەرەبی کرد کە کۆبوونەوەی بەپەلە بگرن. -
لە زیندانێکی عێراق ٢١ زیندانی هەڵهاتن
لە عێراق ٢١ زیندانی کە بە تاوانی مادەی هۆشبەر و تیرۆر دەستگیرکرابوون، لە زیندانێکی باشوری وڵات هەڵهاتن. -
لە ئۆپەراسیۆنێکی دژبە داعش دە سەربازی عێراقی کوژران
میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنینی هێزە ئەمنیەکانی عێراق لە ناوچەی تارمیەی بەغدا، ١٠ ئەندامی هێزەکانی سوپای عێراق کوژراون، کە لەنێویاندا پلەدار و ئەفسەر هەیە، تەواوی قوربانیەکانیش بەهۆی تەقینەوەی بۆمبی چیندراوەوە کەوتوونەتەوە. -
ئەمریکا: بەم نزیکانە عێراق جێناهێڵن
فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەمریکا رایگەیاند، بەم نزیکانە عێراق جێناهێڵن. -
ئاگرکەوتنەوە لە نەخۆشخانەی کرۆنای بەغداد؛ لانی کەم ٢٣کەس گیانیان لە دەستدا
لە شاری بەغدادی پایتەختی وڵاتی عێراق، لەو نەخۆشخانەی کە تایبەت کرابوو بە چارەسەری نەخۆشەکانی کرۆنا لە بەشی تایبەت ئاگرکەوتنەوە ڕوویدا. لانی کەم ٢٣کەس گیانیان لەدەست دا. -
لە قودس لە ئەنجامی شەڕدا ١٠٠ کەس بریندار بوون
لە قودس، شەوی رابردوو لەنێوان چالاکوانانی فەڵەستینی و پۆلیسی ئیسرائیلدا شەڕ روویدا. بە پێی زانیاریەکان ١٠٠ کەس لە شەڕدا بریندار بوون. -
ئەسینا پاتریۆت دەداتە ریاز
یونان لەدژی حوسیەکان، بڕیارە باتریەکی مووشەکی پاتریۆت بداتە سعودیە. -
لەدژی بارەگای بەلەدی عێراق هێرشی موشەکی ئەنجامدرا
سەرچاوەیەکی ئەومنی عێراقی رایگەیاند، بارەگای سەربازی ئاسمانی بەلەی پارێزگای سەلاحەدین کە بارەگای هێزەکانی ئەمریکایە، رووبەرووی هێرشێکی موشەکی بووەتەوە. -
بانگەشەی دەستپێکردنەوەی دانوستاندنی نێوان ئێران و سعودیە دەکرێت
رۆژنامەی فایناشناڵ تایمز رایگەیاند، ئێران و سعودیە بۆ باشکردنی پەیوەندیەکانیان چەندین جار کۆبونەتەوە. -
لە ئەنجامی بوومەلەرزەکەی ئێراندا ٥ کەس بریندار بوون و زیانی مادی دروست بوو
لە باشوری ئێران بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥،٩ روویدا و لە ئەنجامدا ٥ کەس بریندار بوون و زیانێکی زۆری مادی دروست بوو. -
کازمی: کاری سەرەکیمان گرنگیدانە بە گەنجان و نەوەی داهاتووی وڵات
سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند، کاری لە پێشینەیان گرنگیدانە بە گەنجان و نەوەی داهاتوی وڵات، ئەوەش ئەرکی هاوبەشی ئاینەکان و قوتابخانە و زانکۆکانە، جەختیش دەکاتەوە پێویستییان بە وتارێکی ئاینیی میانڕەو هەیە کە قۆناغی مەزهەبی تێپەڕێنێت. -
حکوومەتی سووریا بریارە ٢٦ی گوڵان هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری بەرێوە دەبات
حکومەتی شام ڕۆژی ٢٦ی گوڵان هەڵبژاردن بۆ سەرۆک کۆماری سووریا ئەنجام دەدات. -
لە ئێران بومەلەرزەیەکی بەهێزی ٥.٩ باشووری ئێرانی هەژاند
بومەلەرزەیەک بە هێزی ٥.٩ پلە بەپێی پێوەرەکانی ڕێختەر لە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتر ژێرزەوی، پارێزگای بوشەهر لە باشووری ئێرانی هەژاند. -
نوري مالیکی: ناتوانرێت هەڵبژاردن لەوادەی دیاریکراودا ئەنجام بدرێت
نوری مالیکی سەرۆکى هاوپەیمانێتی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دەڵێت: "بەهۆی ئاستەنگیە ئەمنییەکانەوە هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا ناکرێت". -
قەیرانی یەمەن: لە شەڕی مەئاربدا ٩٦ کەس کوژران
لە شەڕی نێوان حۆسیەکانی یەمەن و حکومەتی یەمەن بۆ کۆنتڕؤڵکردنی مەئارب لە باکووری یەمەن، لە ٤٨کاتژمێری ڕابردوودا لانی کەم ٩٦ کەس کوژراون. -
ناتۆ و ئەمریکا هێزەکانیان لە ئەفغانستان دەکێشنەوە
دوای بڕیاری جۆ بایدن بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، ناتۆش ڕایگەیاند کە هاوکات لەگەڵ ئەمریکا هێزەکانی لە ئەفغانستان دەکشێنێتەوە. -
ئیران: ئیسرائیل بەرپرسی هێرشی سەر ناتانزە
وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەرپرسیاری هێرشی سەر کارگەی یۆرانیومی ناتانزای خستە ئەستوی ئیسرائیل و هەڕەشەی ئەوەی کرد کە 'لە کات و شوێنی گونجاودا تۆڵە دەکەنەوە'. -
لە حەمرین پێنج چەتەی داعش كوژران
لە دەوروبەری دەریاچەی حەمرین، پێنج چەتەی داعش كوژران و چەندین كەلوپەل و كەرەستەی سەربازیشیان، لەناو بران. -
نەتەنیاهۆ کە بە گەندەڵێ تۆمەتبار دەکرێت، بۆ پێکهێنانی حکومەت راسپێردرا
بنیامین نەتەنیاهۆ بۆ پێکهێنانی حکومەتی ئیسرائیل پێکهێنرا کە بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکرێت.