١٣ چەتەی داعش لە نەینەوا دەستگیرکران

هێزەکانی عێراق لە نەینەوا لە ئۆپەڕاسیۆنێکدا ١٣ چەتەی داعشیان دەستگیر کرد.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا باسی ئەوەی کرد، ئۆپەڕاسیۆنی هەواڵگری و وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەدژی چەتەکانی داعش بەردەوامە.

هەروەها وتی، دوای چاودێری و بەدەستهێنانی زانیاریەکان، ١٣ چەتەی داعش لە نەینەوا دەستگیرکراون.

ف.ق