حکومەتی عێراق کۆتایی بە قەرەبوی کوەیت هێنا

عێراق بەهۆی شەڕی کەنداوەوە قەرەبوی بە کوەیت دەدا. سەرۆک وەزیری عێراق رایگەیاند، کۆتاییان بە قەرەبوکردنەکە هێناوە.

بەهۆی هێرشی رژێمی پێشوو بە سەرۆکایەتی سەدام حسێن بۆ سەر کوەیت، عێراق قەرەبوی بەو وڵاتە دەدا.

رژێمی سەدام حسێن لە ٢ی تەموزی ١٩٩٠ هێرشی کردە سەر کوەیت کە وڵاتێکی بچوکی کەنداوە و خاوەن نەوتێکی زۆرە. دوای حەوت مانگ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا رژێمی سەدامی لە کوەیت دەرکرد.

حکومەتی بەغدا بەهۆی ئەو زیانانەی بە کوەیت کەوتبوو، ئەو وڵاتەی قەرەبو دەکردەوە.

موزهیر ساڵح ڕاوێژکاری ئابۆری سەرۆک وەزیری عێراق رایگەیاندم تاوەکو ئێستا ٥٢ ملیار دۆکار وەک قەرەبو بە کوەیت دراوە و وتی، " عێراق دوایین بەشی قەرەبوی دایەوە و دۆسیەکە داخرا."

ف.ق