هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بنکەی عەین ئەسەدی عێراقیان چۆڵ کرد
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بنکەی عەین ئەسەد-یان لە ئەنبار چۆڵکردووە و تەنها ڕاوێژکارانی سەربازیی ماونەتەوە.
سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق ڕایگەیاند، هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان بنکەی عەین ئەسەد-یان لە ئەنبار چۆڵکردووە و تەنها ڕاوێژکارانی سەربازیی ماونەتەوە.
لیوا سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕاگەیاندووە: لیژنەی بەدواداچوونکردن بۆ کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانان سەردانی بنکەی عەین ئەسەدیان کرد لە پارێزگای ئەنبار و بەدواداچوونیان بۆ کشانەوەی هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانان کردووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، “لەئێستادا هەموو یەکە شەڕکەرەکان لە بنکەکە کشاونەتەوە و تەنها کۆمەڵێک ڕاوێژکاری سەربازیی ماونەتەوە بۆ هاوکاریکردنی هێزە عێراقییەکان”.
پێشتر فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ڕایگەیاندبوو، بنکەی هەریر-یش لە هەولێر لەلایەن هێزە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانانەوە چۆڵکراوە و پێشبینی دەکەن ڕاوێژکارە سەربازییەکانیش لە بنکەکانی عەین ئەسەد و هەولێر دابەشببن.
ف.ق